سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی بانەمەڕی ١٤٠٣، یووسف حاجی خۆش ئەندامی شۆرای ناوەندی و لێژنەی بەڕێوەبەریی بەرەی یەکگرتووی کورد خەڵکی گوندی کۆنە قەڵا سەر بە شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی و بە توندوتیژییەوە ئەم ئەندامەی شۆرای ناوەندیی بەرەی یەکگرتووی کوردیان لە ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر کردووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی یووسف حاجی خۆش زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.





