دەسبەسەرکرانی لاوێکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە شنۆ

18:24 - 13 بانەمەڕ 2724

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی بانەمەڕی ١٤٠٣، هاوڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەلاح قازی" خەڵکی گوندی گوندەوێڵە سەر بە شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتە سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا هێزە ئەمنیەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم لاوە تەمەن ٢٥ ساڵەیان لە ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند هێزە ئەمنییەتییەکان لە کاتی دەسبەسەرکردنی ئەم هاوڵاتییە کوردەدا شیشەی دەرکە و  و شکاندووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی سەلاح قازی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.