برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە

02:12 - 11 خەزەڵوەر 2723

ڕۆژی دووشەممە، ٨ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "لوقمان ئەحمەدپوور"، تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی گوندی "مەنجیلان"، سەر بە شاری بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "هەنگەژاڵ"، بەتوندی بریندار بوو.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە و شانی ئەم کۆڵبەرەیان بەتوندی بریندار کردووە.

ئەم کۆڵبەرە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، ڕيوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبیی بانە کراوە و دواتر بە هۆی توندی برینەکانییەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی تەورێز ڕاگوێزراوە.