ڕێژەی لەسێدارەدراوان لە زیندانی ئیلام گەیشتە سێ کەس

10:11 - 9 سەرماوەز 2723

بە هەژماردکردنی دوو زیندانیی دیکە کە سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە، ٧ی سەرماوەز لە زیندانی ناوەندیی ئیلام لە سێدارە دراون، ڕێژەی لەسێدارەدراوانی ئەو ڕۆژە گەیشتە سێ کەس.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وتووێژ لەگەڵ کوردپادا، شوناسی ئەم دوو زیندانییەی "عەلی ‌ئاقا محەممەدی"، تەمەن ٤٧ ساڵ و خەڵکی مەلەکشایی ئیلام و "ناسر مەقسوودی" خەڵکی دەرەشار ڕاگەیاندووە.

عەلی‌ئاقا محەممەدی ساڵی ڕابردوو، بە تۆمەتی "هاوسەرەکەی"، دەسبەسەر و دواتر لەلایەن ناوەندە دادوەرییەکانەوە بە لەسێدارەدران مەحکووم کرابوو.

هەروەها ناسر مەقسوودی، سێ ساڵ پیش بە تۆمەتی "کوشتن" دەسبەسەر و دواتر لەلایەن ناوەندە دادوەرییەکانەوە بە لەسێدارەدران مەحکووم کرابوو.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسیدارەدرانی ئەم دوو زیندانییە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان یان میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕاگەیندراوە.

هەر لەم پێوەندییەدا، سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٧ی سەرماوەز، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "شەهرام محەممەدبەیگی"، خەڵکی ئیلام، لە زیندانی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا.