ئەرسەلان سەفیاری، کۆڵبەری خەڵکی پیرانشار لاقێکی لەدەست دا

10:48 - 10 رەزبەر 2723

کۆڵبەرێک بە ناوی "ئەرسەلان سەفیاری"، کوڕی عەبدوڵڵا، خەڵکی گوندی "گەزگەسک"، سەر بە شاری پیرانشار کە بە هۆی تەقینەوەی مین بەتوندی بریندار ببوو، لاقی ڕاستی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ئەم کۆڵبەرە بە هۆی برینەکانییەوە، ڕەوانەی نەخۆشخانەی "ئێمێرجێنسی"ی هەولێر کراوە و لەوێ لەژێر چاوەدێریی تایبەتدایە.

شەوی هەینی، ٧ی ڕەزبەر، لاقی ئەم کۆڵبەرە لە سنووری نێوان پیرانشار و هەرێمی کوردستان بەسەر میندا کەوت و بە هۆی تەقینەوەی مینەکە بریندار بوو.

ئەم کۆڵبەرە پاش ئەم ڕووداوە، بە ئامبولانس ڕەوانەی نەخۆشخانەی "چۆمان" لە هەرێمی کوردستان کرابوو.