سنە؛ ئەسعەد محەممەدی لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

21:07 - 4 گەلاوێژ 2723

شەوی دووشەممە، ٢ی گەلاوێژ، ئەسعەد (مەسعوود) ئەسعەد محەممەدی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی سنە لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە لە "ویلاشار"ی سنە و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

هێزە ئەمنییەتییەکان پاش پشکنینی ماڵی ئەم چالاکە مەدەنییە، هەندێ لە کەرەستە کەسییەکانی ناوبراویان لەگەڵیان خۆیان بردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەسعەد ئەسعەد محەممەدی، زانیارییەک دەست نەکەوتووە.