فارووق عەزیزی، بۆ دووەمین جار نەشتەرگەریی بۆ کرا

17:43 - 5 جۆزەردان 2723

ڕۆژی پێنجشەممە، ٤ی جۆزەردان، فارووق عەزیزی، کۆڵبەری خەڵکی گوندی "دربکە"، سەر بە شاری پیرانشار بۆ دووەمین جار لە نەخۆشخانەی "ئاشتی"ی سۆران، نەشتەرگەریی بۆ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دۆخی گشتیی ئەم کۆڵبەرە پاش دووەمین نەشتەرگەری ڕوو لە چاکبوونە و حەفتەی داهاتوو لە نەخۆشخانە مورەخەس دەکرێ.

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٨ی بانەمەڕ، فارووق عەزیزی لە شوێنێک بە ناوی "مێرگەدرێژ"، لە سنووری پیرانشار بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت سکی بەتوندی بریندار بوو و هەر ئەو شەوە لە نەخۆشخانەی "ئاشتی"ی سۆران نەشتەرگەریی بۆ کرا.

فارووق عەزیزی، تەمەنی ٤٢ ساڵە، خێزاندارە و سێ منداڵی هەیە.