بۆکان؛ لاوێکی کورد بە دوو ساڵ زیندان مەحکووم کرا

10:52 - 5 بانەمەڕ 2723

ڕۆژی دووشەممە ٤ی بانەمەڕ، لاوێکی کورد بە ناوی "ئیبراهیم جانەفەرد" خەڵکی بۆکان، لەلایەن لقی ١١٠ی دادگای کەیفەری ٢ی ئەم شارەوە بە دوو ساڵ زیندان مەحکووم کرا.

دادگا ئەم هاووڵاتییەی بە "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران" تۆمەتبار کردووە.

ئیبراهیم پێشتر ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران بووە و ساڵی ١٤٠١ گەڕاوەتەوە بۆ ئێران.

ناوبراو پاش گەڕانەوە بۆ ئێران لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی ئازاد کرابوو.

ئیبراهیم جانەفەرد کوڕی یووسف، خەڵکی گوندی "ڕەحیم خان" ی بۆکانە.