هونەرمەندێکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە شاری پاوە دەسبەسەر کرا

12:00 - 4 رێبەندان 2722

ڕۆژی دووشەممە ٣ی ڕێبەندان، شاهۆ حوسێنی، هونەرمەندی کوردی خەڵکی شاری پاوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان بردبووە سەر ماڵی ئەو هونەرمەندە و ناوبراویان دەسبەسەر کردبوو.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: ئەو هەنەرمەندە کوردە پاش بڵاوکردنەوەی گۆرانی "بلاچاو" لە پشتیوانی لە ڕاپەڕینی سەرتاسەری و دروشمی ژن، ژیان، ئازادی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هونەرمەندە کوردە، زانیارییەک لەبەر دەستدا، نییە.