سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٢ی ڕێبەندان، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "سابینا ئیسماعیلزادە" تەمەن ٣٠ ساڵ، کوڕی خالید خەڵکی مەهاباد، لە زیندانی ناوەندیی کەرەج، جێبەجێ کرا.
ئەو زیندانییە خوێندکاری مێعماری بووە و ٦ ساڵ پێش بە تۆمەتی پەیوەندییدار بە "ماددەی سڕکەر" دەسبەسەر و لەلایەن دەزگای قەزاییەوە بە ئێعدام، مەحکووم کرابوو.
لەسێدارەدانی ئەو زیندانییە هەتا ئێستا لەلایەن ناوەندە فەرمی و میدیاکانی ناوخۆی ئێرانەوە، ڕانەگەیەندراوە.





