سەردەشت؛ مامۆستایەکی ئایینی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

11:14 - 30 بەفرانبار 2722

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی بەفرانبار، مامۆستا مەلاحەسەن کووهی، پێشنوێژی مزگەوتی بازاڕی شاری "میرئاوێ"ی سەردەشت، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

ئەو مامۆستا کوردە بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و  بۆ شوێنێکی نادیار، ڕاگوێزراوە.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو مامۆستا ئایینیە زانیارییەک بەدەست نەهاتووە.

لەو پەیوەندییەدا، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی بەفرانبار، مامۆستا حەسەن فەتحی خزرلەکی، پێشنوێژی گوندی "قازڵیان"ی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.