178 بەرهەم گەیشتۆتە شەشەمین فێستیڤاڵی مۆسیقای بەیت و حەیرانی سەردەشت

13:31 - 1 خەزەڵوەر 2711
كوردپا ـ بەرپرسی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی سەردەشت بە هەواڵدەریی میهری راگەیاندووە، زیاتر لە 187 بەرهەم گەیشتۆتە دەبیرخانەی شەشەمین فێستیڤاڵی مۆسیقای فۆلكلۆری بەیت و حەیران.
كاوە حەیاك وتیشی: هەتا ئێستا 387 كەس بۆ بەشداری لەم فێستیڤاڵە ئامادەییان دەربڕیوە كەلە بەشی پێشبڕكێدا زیاتر لە 150 بەرهەم و لە بەشی لاوەكیشدا 38 كاری هاوبەش گەیشتوونەتە دەبیرخانەی فێستیڤاڵ.
بەرپرسی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی سەردەشت راشیگەیاندووە، 25 پارێزگای ئێران لەم فێستیڤاڵەدا بەشدارن و رێژەی بەشداربوانی ئەمساڵ بە نیسبەت ساڵانی پێشوو 20% زیادی كردووە و هەروەها70 بەرهەم بۆ بەشی پێشبڕكێ‌ و 12 بەرهەمیش بۆ بەشی لاوەكی لەلایەن چەندین مامۆستا و شارەزای مۆسیقای رەسەن و فۆلكلۆرەوە هەڵدەبژێردرێن.
شەشەمین فێستیڤاڵی نەتەوەیی مۆسیقای فۆلكلۆری بەیت و حەیرانی سەردەشت لە دوو بەشی پێشبڕكێ‌ و لاوەكی و لە رشتەكانی: بەیت، حەیران، لاوك، تاكژەنی، ئاوازی ناوچەیی ئەوینداری، ئایینی و نەریتی رۆژانی10 هەتا 12ی خەزەڵوەر لە شاری سەردەشت بەڕێوە دەچێت.