12 ئاسەواری مێژوویی دەڕەشەهری ئیلام لە لیستەی ئاسەواری میللیدا تۆمار كران

19:55 - 18 بەفرانبار 2711
كوردپا: لێپرسراوی ئیدارەی میراس فەرهەنگی، پیشە دەستی و گەشتیاریی شاری دەڕەشەهری ئیلام رایگەیاند، 12 ئاسەواری مێژوویی ئەو شارە لیستەی ئاسەوارە میللییەكانی ئێراندا تۆمار كران.

واحیدی مەركەزیی خەبەر لە زاری \"تەقیان\"ـەوە بڵاوی كردۆتەوە، پاش تاوتوێ‌ و لێكۆڵینەوە لە ناوچە گەشتیاری، مێژوویی و سروشتییەكانی دەرشەشەهر لە بەخشی ناوەندیی \"ماژین\" 12 ئاسەواری مێژوویی لە لیستەی ئاسەوارە میللییەكانی وڵاتدا تۆمار كراون.

\"2313.jpg\"

بەپێی زانیارییەكانی میراس فەرهەنگیی دەڕەشەهر، ئەو ئاسەوارانە كەلە بەخشی ناوەندیی \"ماژین\"ی دەڕەشەهر هەڵكەوتوون هێندێكیان بریتین لە: وەركەمەرە، شاری مێژوویی كوڵ كەنی، تەپە، هوا دۆڵ و ناوچە مێژووییەكانی رەنگین بان و...

لە كۆی 430 بەرهەمی مێژوویی و كەونارایی ناسێنراوی شاری دەڕەشەهر هەتا ئێستا 172 ئاسەواریان لە لیستەی میلییدا تۆمار كراون.