کۆڕیادێک بۆ ئێعدام کراوانی ١٩ی بانەمەڕ لە سلێمانی بەڕێوە دەچێت

ئاژانسی کوردپا: کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورد – ئوروپا، بۆ یاد و بیر ئانینی ئێعدام کراوانی ١٩ی بانەمەڕ و بە ئامادە بوونی بنەماڵەکانیان کۆڕ یادێک بەڕێوە دەبات.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورد – ئوروپا بۆ ساڵیادی ئێعدام کرانی \"فەرزاد کەمانگەر، شیرین عەلەم هولى، عەلى حەیدەریان، فەرهاد وەکیلی و مەهدى ئیسلامیان\" کۆڕیادێک بەڕێوە دەبات.

بەشی راگەیاندنی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورد بڵاوی کردۆتەوە، ئەو کۆڕیادە رۆژی پێنج‌شەممە ریکەوتی ١٩ی بانەمەڕ لە هۆڵى ئازادى حیزبى شیوعى لەتەنیشت هۆڵى رۆشنبیرىی لە شاری سلێمانی بەڕێوە دەچێت.

رێکەوتی ١٩ی بانەمەڕی ساڵی ١٣٨٩ی هەتاوی ئەو ٥ زیندانییە سیاسییە لە زیندانی \"ئێوین\"ی تاران لە ئێعدام کران کە دواتر ناڕەزایەتی و مانگرتنی جەماوەری هاووڵاتییانی کوردی لێکەوتەوە.