چالاکانی مەدەنیی کوردستان، بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە
16:33 - 7 جۆزەردان 2719
ئاژانسی کوردپا: چالاکانی مەدەنیی کوردستان، سەبارەت بە دەسبەسەرکردنی \"زارا محەمەدی\"، بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە، ٧ی جۆزەردان، چالاکانی مەدەنیی کوردستان، سەبارەت بە دەسبەسەرکردنی \"زارا محەمەدی\"، بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە و کەمپەینێکیان ڕێ خستووە و خوازیاری ئازادیی بێ مەرجی ئەم چالاکە مەدەنییەن.
دەقی ئەم بەیاننامەیە، بەم چەشنەیە:
هاوڕێیان، هاوبیران و خه‌ڵکی دڵسۆزی کوردستان!
هه‌روەها که ده‌زانن، ساڵانێکه چالاکانی مه‌ده‌نی، له‌ژێر گوشار، ده‌ستبه‌سه‌رکرانی نایاسایی و ته‌نانه‌ت شاهیدی زیندانی کردن بوونه.
هه‌ر له دواده‌ستبه‌سه‌رکرانی نایاسایی چالاکانی مه‌ده‌نی، چه‌ند ڕۆژ پێش، سێ که‌س له چالاکانی شاری سنه ده‌ستبه‌سه‌ر کران، که دوو که‌سیان به شێوه‌ی کاتی ئازاد کراون.
تا ئێستا چاره‌نووسی یه‌کێک له‌و ئازیزانه به ناوی خاتوو \"زارا محه‌مه‌دی\" نادیار و ناڕوونه.
ئێمه وه‌کوو چالاکانی مه‌ده‌نیی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به ڕێخستنی که‌مپه‌ینێک بۆ پشتیوانی له چالاکانی مه‌ده‌نی و به‌تایبه‌ت خاتوو \"زارا محه‌مه‌دی\"، ده‌ستمان به کۆکرنەوەی واژۆ کردووە.
خه‌ڵکی خاوەن هەڵوێست و هه‌روه‌ها ده‌زگا پێوه‌ندیداره‌کان ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه که کۆکردنەوەی واژۆ ته‌نیا هەڵمەتی یه‌که‌مه و له ئه‌گه‌ری ئازادنەکردنی زووبه‌زوویی خاتوو \"زارا\"، هه‌ڵوێست و کرده‌وه‌کانیشمان ڕاده‌گه‌یەنین.
چالاکانی مه‌ده‌نیی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
٧ی جۆزەردانی ٢٧١٩ی کوردی