بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، سپای پاسداران دەستی بە هەڵکەندنی \"قەڵاتگەی حەسەن نووران\"، کە بە یەکێک لە ئاسەوارە مێژووییەکانی ئەو شارە دێتە ئەژمار، کردووە.
یەکێک لە دانیشتووانی گوندی \"حەسەن نووران\" لەو بارەیەوە بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپای ڕاگەیاند: \"سپای پاسداران بە هەڵکەندنی قەڵاتگای حەسەن نووران، دەستی بە ئاسەوارە مێژووەییەکان گەیشتووە و بە تاڵانی دەبات\".

هاووڵاتییان لەسەر ئەوە باوەڕەن کە شوێنەوارە مێژووییەکان لە لایەن دەستوپەیوەندییەکانی سپای پاسدارانەوە بە شێوەی نایاسایی هەڵدەکەندرێت و لەم پەیوەندییەدا، ئیدارەی میراتە فەرهەنگییەکان هیچ پارەیەک بۆ پاراستنی ئەو شوینەوارە مێژووییانە تەرخان ناکات و هەروەها هیچ گەڵاڵەیەکی بۆ چاوەدێری بەسەر ئاسەوارە مێژووییەکان نییە.
بەپێی ڕاپۆرتی باوەڕپێکراو، ناوەندە ئەمنییەتییەکان، بەتایبەتی هێزەکانی سپای پاسداران، لە هەڵکەندن و بەتاڵانبردنی ئاسەوار و کەرەستە عەنتیکەکان لە ناوچەکانی کوردستان، لەگەڵ گرووپە مافیایییەکان دەستیان هەیە و لەو بوارەدا هاوکاری یەکترن.