مەئموورێکی هێزە نیزامییەکان لە سنووری بانە کوژرا

11:45 - 25 بانەمەڕ 2720

شەوی چوارشەممە ٢٤ی بانەمەڕ، "حەمید فەعلەگەری" مەئموورێکی هێزە نیزامییەکان خەڵکی شاری قورووە، لە کاتی کۆنترۆڵ و چاوەدێری‌کردن لە سنووری بانە، کوژرا.

هەواڵدەرییەکانی حکوومەتی لەو پەیوەندیەدا، ڕایانگەیاندووە: "لە ئەنجامی ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە بوونی هێزەی حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزیسیۆن، ئەو مەئموورەی هێزە نیزامییەکان لەگەڵ ژمارەیەکی دیکە لە هێزە نیزامییەکان و هەرووەها کۆمەڵێک کەرەستەی پێویستی نیزامی، ڕەوانەی سنووری بانە کران".

هەواڵدەرییەکانی حکوومەتی باسیان لە چۆنییەتی وردەکاری کوژرانی ئەو مەئموورەی هێزە نیزامییەکان نەکردووە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی سێشەممە ١٦ی بانەمەڕ، هێزەکانی سپای پاسداران لەگەڵ گرووپێکی چەکداری نەناسراو، لە "چلچەمە"ی دیواندەرە دەرگیر بوون.

پەیوەندییە گشتییەکانی قەرارگای  حەمزەی سپای پاسداران لەمبارەوە ڕایگەیاندووە، "شەکیبا سەلیمی"، لە فەرماندەکانی سپای پاسداران، لەگەڵ "جەعفەر نیزامپوور و محەممەد  شوکری"، دوو ئەندامی تری سپا، لەم تێکەڵچوونەدا کوژراون.