مەئموورانی ئاگایی لە "ئیرانشەهر" سێ لاوی تەمەن ژێر ١٨ ساڵیان کوشت

ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی بانەمەڕ، مەئموورانی ئاگایی شاری "ئیرانشەهر" لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان، سێ لاوی ژێر تەمەن ١٨ ساڵیان کوشت.

مەئموورانی ئاگایی بەبێ دەنگدان و ڕەچاوکردنی یاسای تەقەکردن، ئەو سێ لاوەیان داوەتە بەر دەسڕێژیی گوللـە و گیانی ئەو سێ لاوەیان ئەستاند.

مەئموورانی ئاگایی  ڕایانگەیاندووە کە ئەو سێ لاوە لە هەوڵی دزینی ماشیندا بوون، بەڵام شایەتحاڵان لەو باوەڕەدان کە مەئموورانی ئاگایی دەیانتوانی بەبێ تەقەکردن، ئەو سێ لاوە دەسبەسەر بکەن.