دوکتور هاشمی: فەوتانی کانیاوی \"بڵ\" لەئوستانی کرماشان خەساری سیاسی و کۆمەڵایەتیی بەدواوە دەبێت
13:22 - 23 بەفرانبار 2713
ئاژانسی کوردپا: ناوەڕاستی زستانی ساڵی رابردوو رێکخراوی میللی \"هەوانەوردی و فەزایی\" ئەمریکا باسی لە کەمبوونەوەی ١٤٤ کیلۆمیتری سێجا پاشکەوتەکانی ئاوی شیرینی ئێران، عێراق، تورکیە و سووریەی کرد و لەو نێوەشدا ئاوی کانیاوی \"بڵ\"یش لە شاری نۆدشە لەو کێشەیە بێبەری نەبووە.
لێدانی بەنداو لەئێران بەمەبەستی دابین کردنی ئاوی خواردنەوە، وەرزێڕی و پیشەیی، بەشێوەی زانستی رەخنەی لەسەرە و کارناسان لەو باوەڕەدان خەسارەکانی دروست کردنی بەنداو لە قازانجەکانی زیاترە و بەنداوی \"داریان\" لە چۆمی سیراوان لە ١٠ کیلۆمیتری شاری نۆدشە لەئوستانی کرماشان یەک لەو بەنداوانەیە کە خەسارێکی بەرچاوی ژینگەیی بە دوای خۆیدا هێنا و بەو هۆیەوە زۆربەی کانیاوەکانیش بۆ وێنە \"بڵ\" مەترسیی لەناو چوونیان لەسەرە.
دوکتور هاشمی سەرەتا باسی لەگرینگی \"کانی بڵ\" کرد و وتی: ئەو کانیاوە یەک لەو هەزاران کانیاوەیە کە زاگرۆس بە ئێمەی بەخشییەوە و ئەوەیکە ئەو کانییە لە کانیاوەکانی دیکە جیا دەکاتەوە، ئاوی زۆر و بەرفراوانییەتی و ساڵانە نزیک بە ١٥٠ میلیۆن میتری سێجا بە واتایەکی دیکە لە هەر چرکەدا چوارهەزار لیتر ئاوی هەیە و ئەو ئاوەش پێویستی بە پاڵاوتن نیە و خاوێنە و کانی بڵ توانای ئەوەی هەیە ئاوی خواردنەوەی ٢ میلیۆن کەس دابین بکات.
ئەو کارناسە ئەوەشی خستە ڕوو، کانیاوی بڵ لەنزیک ئاوایی هەجیج و مەقبەرەی ئیمامزادە عەبیدوڵڵا (ناسراو بە کۆسەی هەجیج) هەڵکەوتووە و خەڵکی ئەو ئاوە بە مەبەستی \"شیفا\"ش بەکار دێنن، هەر بۆیە ئەو ئاوە بۆ خەڵکی کوردستان لایەنی ئاینییی و دینیشی پێوە دیارە و هەروەها لە بواری ئابووریشەوە بۆ خەڵکی و ناوچەکە گرینگە.
دوکتور موختار ئەوەشی خستەڕوو، هەتا ئێستا زۆر پێشنیار و هەوڵ بۆ رزگار کردنی ئەو کانیاوە دراوە، بەڵام دوایین راپۆرت لەوپێوەندییەدا کە لە پووشپەڕی ١٣٩٢دا بڵاو کرایەوە، باس لەهێندێرێکار دەکان کە بەشێوەی کردەیی مەرگی کانیاوەکە بە دوای خۆیدا دەهێنێت و لەراستیدا بە بڕوای من ئەو رێکارە وڵامدەر نابێت. پێویستە بۆ رزگار کردنی کانیاوی بڵ تیمێکی پسپۆڕ لەبوارەکانی زەوی ناسی و ئاو پێک بهێنرێت و پلانە پێشنیارکراوەکان هەڵبسەنگێنێ.
هاشمی لەو باوەڕەدایە، یەکەم هەنگاو بۆ رزگار کردنی کانیاوی بڵ گۆڕانکاری لە دروست کردن و پلانی بەنداوی داریان دایە و بە دڵنیاییەو بایەخی ئەو سامانە نەتەوەی ـ سروشتییە زۆر زیاتر لە تێچووی مادی بەنداوەکەیە و لەناوچوونیشی خەساری سیاسی ـ کۆمەڵایەتی لێدەکەوێتەوە.
دوکتور سەید موختار هاشمی خاوەنی بڕوانامەی \"دوکتورای عومران\" ـ مودیرییەتی سەرچاوە ئاواییەکانی زانکۆی \"نیوکاسل\"ی بریتانیایە.
دوکتور هاشمی بێجگە لە مامۆستایەتی لە زانکۆی کوردستان، خاوەنی چەندین کتێبیش لە بوارەکانی ئاو و مودیرییەتی سەرچاوە سروشتییەکانە.
لێدانی بەنداو لەئێران بەمەبەستی دابین کردنی ئاوی خواردنەوە، وەرزێڕی و پیشەیی، بەشێوەی زانستی رەخنەی لەسەرە و کارناسان لەو باوەڕەدان خەسارەکانی دروست کردنی بەنداو لە قازانجەکانی زیاترە و بەنداوی \"داریان\" لە چۆمی سیراوان لە ١٠ کیلۆمیتری شاری نۆدشە لەئوستانی کرماشان یەک لەو بەنداوانەیە کە خەسارێکی بەرچاوی ژینگەیی بە دوای خۆیدا هێنا و بەو هۆیەوە زۆربەی کانیاوەکانیش بۆ وێنە \"بڵ\" مەترسیی لەناو چوونیان لەسەرە.
لەو بارەیەوە د. موختار هاشمی بەرپرسی گرووپی \" فریا کەوتن\"ی کانی بڵ لە وتووێژێکدا پرژایە سەر لایەنە جۆراوجۆرەکانی هەوڵەکانیان و هەروەها مەترسیی لەناو چوونی کانییەکە.
دوکتور هاشمی سەرەتا باسی لەگرینگی \"کانی بڵ\" کرد و وتی: ئەو کانیاوە یەک لەو هەزاران کانیاوەیە کە زاگرۆس بە ئێمەی بەخشییەوە و ئەوەیکە ئەو کانییە لە کانیاوەکانی دیکە جیا دەکاتەوە، ئاوی زۆر و بەرفراوانییەتی و ساڵانە نزیک بە ١٥٠ میلیۆن میتری سێجا بە واتایەکی دیکە لە هەر چرکەدا چوارهەزار لیتر ئاوی هەیە و ئەو ئاوەش پێویستی بە پاڵاوتن نیە و خاوێنە و کانی بڵ توانای ئەوەی هەیە ئاوی خواردنەوەی ٢ میلیۆن کەس دابین بکات.
ئەو کارناسە ئەوەشی خستە ڕوو، کانیاوی بڵ لەنزیک ئاوایی هەجیج و مەقبەرەی ئیمامزادە عەبیدوڵڵا (ناسراو بە کۆسەی هەجیج) هەڵکەوتووە و خەڵکی ئەو ئاوە بە مەبەستی \"شیفا\"ش بەکار دێنن، هەر بۆیە ئەو ئاوە بۆ خەڵکی کوردستان لایەنی ئاینییی و دینیشی پێوە دیارە و هەروەها لە بواری ئابووریشەوە بۆ خەڵکی و ناوچەکە گرینگە.
دوکتور سەید موختار هاشمی خاوەنی بڕوانامەی \"دوکتورای عومران\" ـ مودیرییەتی سەرچاوە ئاواییەکان
هاشمی لەدرێژەی لێداونەکەی بۆ ئاژانسی کوردپا وتیشی: دروست کردنی بەنداوی داریان لە هەورامانات هەڕەشەی فەوتان لەو کانی بڵ دەکات و ساڵی ١٣٨٩ گرووپێک بە مەبەستی رزگار کردن و پاراستنی ئەو سامانە نەتەوەیە پێک هات.دوکتور موختار ئەوەشی خستەڕوو، هەتا ئێستا زۆر پێشنیار و هەوڵ بۆ رزگار کردنی ئەو کانیاوە دراوە، بەڵام دوایین راپۆرت لەوپێوەندییەدا کە لە پووشپەڕی ١٣٩٢دا بڵاو کرایەوە، باس لەهێندێرێکار دەکان کە بەشێوەی کردەیی مەرگی کانیاوەکە بە دوای خۆیدا دەهێنێت و لەراستیدا بە بڕوای من ئەو رێکارە وڵامدەر نابێت. پێویستە بۆ رزگار کردنی کانیاوی بڵ تیمێکی پسپۆڕ لەبوارەکانی زەوی ناسی و ئاو پێک بهێنرێت و پلانە پێشنیارکراوەکان هەڵبسەنگێنێ.
هاشمی لەو باوەڕەدایە، یەکەم هەنگاو بۆ رزگار کردنی کانیاوی بڵ گۆڕانکاری لە دروست کردن و پلانی بەنداوی داریان دایە و بە دڵنیاییەو بایەخی ئەو سامانە نەتەوەی ـ سروشتییە زۆر زیاتر لە تێچووی مادی بەنداوەکەیە و لەناوچوونیشی خەساری سیاسی ـ کۆمەڵایەتی لێدەکەوێتەوە.
کانی بڵ
دکتور موختار لەبارەی شێوازی کاری گرووپەکە و پشتیوانی کردنی وتی: کانی بڵ سامانێکی نەتەوەییە و هاووڵاتیی کورد و غەیری کورد ناناسێو من بۆ تاڵاوەکانی گاوخانی، شادگان ئەهوار و زەریاچەی ورمێزۆر بەداخەم و ئەو روانینەشم بۆ کانی بڵ هەیە، لەڕاستیدا \"اکوسیستم\"ـەکانی سروشتی زەنجیروار و نەپساوەن و هەر کامەیان کارێگەرییان لە سەر سروشتی ناوچەکە هەیە، لەپێوەندی پاراستنی ژینگە و پاراستنی ئاو و سەرچاوە سروشتییەکان پێویستە جیهانی بیر بکەینەوە و لە چوارچێوەیەکی بەرتەستی جوغرافیایی بێنە دەر.دوکتور سەید موختار هاشمی خاوەنی بڕوانامەی \"دوکتورای عومران\" ـ مودیرییەتی سەرچاوە ئاواییەکانی زانکۆی \"نیوکاسل\"ی بریتانیایە.
دوکتور هاشمی بێجگە لە مامۆستایەتی لە زانکۆی کوردستان، خاوەنی چەندین کتێبیش لە بوارەکانی ئاو و مودیرییەتی سەرچاوە سروشتییەکانە.