خاکەلێوەی ١٤٠٠؛ ٢٩ حاڵەتی دەسبەسەرکردن لە کوردستاندا
بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا، لە مانگی خاکەلێوەی ١٤٠٠دا، سەرجەم ٢٩ هاووڵاتیی کورد دەسبەسەر کراون.
شارەکانی مەریوان، شنۆ و بانە، زۆرترین ڕێژەی دەسبەسەرکراوانی بووە و دواتر شارەکانی پیرانشار، سەڵماس، ئیلام، نەغەدە و سنە هاووڵاتییانی دەسبەسەرکراوی دیکەیان بۆ خۆیان مسۆگەر کردووە.
هۆکار و چۆنیەتیی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان:
دەسبەسەرکردن لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە: ٢٩ حاڵەت
ناڕونیی چارەنووس پاش دەسبەسەرکردن: ٢٢ حاڵەت
نادیاربوونی شوێنی ڕاگیران پاش دەسبەسەرکردن: ١٩ حاڵەت
دەسبەسەرداگرتنی کەرەستەی کەسی: ١ حاڵەت
ئەشکەنجە و لێدان و بێرێزیکردن لە کاتی دەسبەسەرکردندا: ٣ حاڵەت
تۆمەتە وەپاڵدراوەکان لە کاتی دەسبەسەریی ئەو کەسانە کە ڕوون کراوە:
هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکان: ٣ حاڵەت
بەڕێوەبردن و بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزی ١٤٠٠دا: ١٨ حاڵەت
شیکاریی زیاتر؛
زۆربەی دەسبەسەرکراوان بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کراون.
هەروەها زۆربەی دەسبەسەرکراوان لە کاتی دەسبەسەریی کاتیدا کە نێونجییەکەی لەنێوان ١ هەتا ٢ مانگە، لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەری دیاریکراو و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەری کراون.
یەکێک لە دەسبەسەرکراوان وەرزشوانێکی ناسراوی خەڵکی دێهلۆڕان بە ناوی "ئەکبەر(هیوا) حەیدەرپوور"ە.
یەکێک لە دەسبەسەرکراوان ژن بووە.
بەپێ ئاماری تۆمارکراو لەلایەن ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا؛
لە ساڵی ١٣٩٩دا، سەرجەم ٥٢٥ هاووڵاتیی کورد لە کوردستانی ئێران دەسبەسەر کراون.
تەنزیم: ئەوین مستەفازادە