٣٧٣ حاڵەتی دەسبەسەرکردن لە کوردستان لە ماوەی ٩ مانگی ساڵی ١٣٩٩ ڕووی داوە
بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماریی ڕێکخرای مافی مرۆیی کوردپا، لە ماوەی ٩ مانگی ساڵی ١٣٩٩، بە گشتی ٣٧٣ هاووڵاتیی کورد لە کوردستان دەسبەسەر کراون.
٣٣٣ کەس لەو دەسبەسەرکراوانە لەو ماوەیەدا، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون. (ناوەکانیان)
٤٠ کەس لەو دەسبەسەرکراوانە بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەیان بۆ زیندان ڕاگوێزراون. (ناوەکانیان)
جیاکردنەوەی ئاماری ژێرەوە باس لە حاڵەتەکانی ٣٣٣ حاڵەتی دەسبەسەرکردن لە ماوەی ٩ مانگی ساڵی ١٣٩٩ دەکات.
هۆکار و چۆنییەتی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان:
دەسبەسەرکردن لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکان: ٢٨١، دەسبەسەرکردن لەلایەن هێزە نیزامییەکان: ٤٨ حاڵەت، دەسبەسەرکردن لەلایەن لیباس شەخسییەکان: ١ حاڵەت، ناڕوونیی چارەنووس پاش دەسبەسەرکران: ٢٥٨ حاڵەت، شوێنی ناڕوون پاش دەسبەسەرکردن: ٢٠١ حاڵەت، پشکنینی ماڵی هاووڵاتییان: ٣٨ حاڵەت، هێرش و پشکنینی ماڵی هاووڵاتییان: ٦٢ حاڵەت، دەسبەسەرداگرتن و کەرەستەی شەخسیی هاووڵاتییان ٢٥ حاڵەت، لێدان و ئازار و ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەتییەکان: ١١ حاڵەت و برینداربوون لە کاتی دەسبەسەری: ٤ حاڵەت.
تۆمەتی وەپاڵدراو لە کاتی دەسبەسەری (ئەو کەسانەی کە ڕوونبووتەوە):
هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکان: ٤٢ حاڵەت، کۆڵبەری و بەزاندنی سنووری: ٣٠ حاڵەت، چالاکیی مەزهەبی: ١٤ حاڵەت، ڕەخنە لە کۆماری ئیسلامی و بەرپرسانی حکوومەتی: ٧ حاڵەت، چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان: ٦ حاڵەت، پێشگرتن لە دەسبەسەرداگرتنی مەڕ و ماڵات لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە: ٥ حاڵەت، چالاکیی حیزبە کوردییەکانی لە گوندەکەیان: ٤ حاڵەت، ڕاگرتنی ئاڵای کوردستان: ٣ حاڵەت، هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوی موجاهیدنی خەلق: ٣ حاڵەت، بەشداری لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی گیان لەدەستداوانی مانگی خەزەڵوەر: ٢ حاڵەت، لە پەیوەندیی لەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز: ٢ حاڵەت، تۆمەتی ئەمنییەتی: ١ حاڵەت، بڵاوکردنەوەی هەواڵ لە پەیوەندیی لەگەڵ کۆرۆنا: ١ حاڵەت، هاوکاریکردن بە هەڵاتنی زیندانییانی شاری سەقز: ١ حاڵەت، پێشگرتن لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی گیان لەدەستداوانی ژینگە: ٢ حاڵەت، بەشداری لە ڕێوڕەسمی گیان لەدەستداوانی ژینگە: ٢ حاڵەت، بێڕێزی بە پیرۆزییەکان: ١ حاڵەت، بانگەشە بۆ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان: ١ حاڵەت، ڕەخنە لە دۆخی ئابووری و حوکمی ئێعدامی سێ لاوی ناڕازی: ١ حاڵەت، دەمەقاڵێ لە مەڕ بزووتنەوەی کوردستان لەگەڵ یەکێک لە بەرپرسانی پادگان: ١ حاڵەت، گۆڕینی دین: ٢ حاڵەت و بەشداری لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە بەردەم بینای باڵوێزخانەی کۆماری ئازەربایجان: ٢ حاڵەت.
بیاڤی چالاکییەکانی ژمارەیەک لەو کەسانە کە ڕوون بووەتەوە:
کۆڵبەر: ٣٠ کەس، چالاکی سوننی مەزهەب: ٢٤ کەس، چالاکی مەدەنی: ١٧ کەس، چالاکی ژینگەیی: ٤ کەس، چالاکی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان: ٤ کەس، ڕۆژنامەوان: ٤ کەس، سەرباز: ٤ کەس، هونەرمەند: ٤ کەس، خوێندکار: ٣ کەس، نووسەر و لێکۆڵەر: ٣ کەس، پارێزەر: ٣ کەس، ئەندامی مەکتەب قورئان: ٣ کەس، کاسبکار: ٣ کەس، نۆکیش مەسیحی: ٢ کەس، دەروێشی گونائابادی: ٢ کەس، شاخەوان ٢ کەس، نۆکیشی مەسیحی: ٢ کەس، وەرزشوان: ١ کەس، ژەنیار و گۆرانیبێژ: ١ کەس، چالاکی بیاڤی ژنان: ١ کەس، ئەندامی بەرەی یەکگرتووەی کورد: ١ کەس، هەواڵنێری دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی: ١ کەس، و بنەماڵەی زیندانییانی سیاسی: ١ کەس.
ناوەندیی ئاماریی ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا
ئامادەکردنی: ئەوین مستەفازادە