"بەسیجی خوێندکاریی" زانکۆی ئیلام پێشیان بە بڵاوکردنەوەی گۆڤارێک گرت

ئاژانسی کوردپا: "بەسیجی خوێندکاریی" زانکۆی ئیلام، پێشیان لە بڵاوکردنەوەی گۆڤارێکی فەرهەنگیی کورد کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، "بەسیجی خوێندکاریی" زانکۆی ئیلام، پێشیان بە بڵاوکردنەوەی گۆڤارێکی ئەدەبی و فارسی بە ناوی "ڕێبەندان خوەشە" گرت.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پێشگرتن لە بڵاوکردنەوەی ئەو گۆڤارە لە زانکۆی ئیلام لە کاتێکدایە کە سەرنووسەری ئەو گۆڤارە، موڵەتی چاپ و بڵاوکردنەوەی لە زانکۆ وەرگرتبوو.

ئەو سەرچاوەیە هەورەها دەڵێت: ""بەسیجی خوێندکاریی" زانکۆی ئیلام، بە بانگهێشت‌کردنی "محەممەد غەیاسوەند"، خاوەن ئیمتیازی گۆڤاری فەرهەنگیی ئەدەبی و فارسی "ڕێبەندان خوەشە"، هەڕەشەیان لە نابراو کردووە.

گۆڤاری فەرهەنگیی ئەدەبی و فارسی "ڕێبەندان خوەشە" لە یەکەم ژمارەی خویدا، باسی لە  شێعر، فەرهەنگ، وێژە و مێژووی کوردستان کردبوو کە "بەسیجی خوێندکاریی" زانکۆی ئیلام پێشی بە بڵاوکردنەوەی گرت.