بەرپرسانی قوەی قەزاییە باس لە ئازادکردنی ٣٠ زیندانیی سیاسیی کورد دەکەن

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بەرپرسانی قوەی قەزاییە باسیان لە ئازادکردنی ٣٠ زیندانیی ئەمنییەتیی کورد، کردووە.

هەتا ئێستا نە لەلایەن بەرپرسانی قوەی قەزاییە و نە لەلایەن دەنگ و ڕەنگی حکوومەتی ئێرانەوە، ئاماژە بە شوناسی ئەو ٣٠ زیندانییە ئەمنییەتییە کە بڕیارە ئازاد بکرێن نەکراوە.

بەرپرسانی حکوومەتی ئێران، ئیدعای ئەوە دەکەن کە لە ئێران، هیچ زیندانییەکی سیاسی بوونی نییە، ئەو کەسانەش کە گیراون زیندانیی ئەمنییەتین.

ئەو ٣٠ هاووڵاتییە کوردە، زۆربەیان چالاکی ژینگەیی، مەدەنی و هاووڵاتیین و هەتا ئێستا بەرپرسانی حکوومەتی ئاماژەیان بە هۆکاری گیرانی ئەوان نەکردووە.

پاش هاتنە سەر کاری حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، بەرپرسانی حکوومەتی لە ئەدەبیاتی خۆیان چەمکی زیندانیی "ئەمنییەتی" بۆ زیندانییانی سیاسیی بە کار دەبەن.