کاسبکارێکی پیرانشاری بە تەقەی هێزە نیزامییەکان گیانی لەدەست دا
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ١١ی خەرمانان، کاسبکارێکی کورد بە ناوی "جەلال خزری" خەڵکی گوندی "زێوە"ی پیرانشار، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری ئەو شارە گیانی لەدەست دا.
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ١١ی خەرمانان، کاسبکارێکی کورد بە ناوی "جەلال خزری" خەڵکی گوندی "زێوە"ی پیرانشار، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری ئەو شارە گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی خەرمانان، دوو کاسبکاری دیکەی کورد بە ناوەکانی "سرووش مەکاری" و "زانکۆ ئەحمەدی" خەڵکی سەردەشت، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری "قەلە ڕەشە"ی ئەو شارە گیانیان لەدەست دا.
ئەنجومەنی ژینگەپارێزانی بۆکان بەبۆنەی کۆچی دوایی ژینگەپارێز و شاخەوان "بەیان عەتاری" بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە.
حوکمی ٣٦ مانگ زیندانیی چوار چالاکی فەرهەنگیی کورد بە ناوەکانی "شەهریار تەهماسبی" خەڵکی کرماشان، "ئەردەشیر موسەوی" خەڵکی کرماشان، "مستەفا باقری ئاشنا" خەڵکی کەنگاوەر و "ئەرسەلان هیدایەتی" خەڵکی قورووە، لە دادگای پێداچوونەوەی کرماشان بۆ ١٦…
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ی خەرمانان، کاسبکارێکی کورد بە ناوی "زانست حەسەن نژاد"، تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی سەردەشت، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی دووشەممە ١٠ی خەرمانان، ماوەی دەسبەسەرکردنی "ئەفشین شێخولئیسلامی"، چالاکی مەدەنیی کوردی خەڵکی سنە، دووبارە درێژە کرایەوە.
لاوێکی کورد بە ناوی "ڕەحمان ڕەحیم پوور" خەڵکی سەقز، لە گرتنگەی هێزە ئەمنییەتییەکاندایە و چارەنووسی ناڕوونە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١١ی خەرمانان، هێزەکانی هەنگی سنووری لە سنووری شاری سەلاسی باوەجانی دەستیان بەسەر ١٨ سەر مەڕوماڵاتی کاسبکارێکدا گرت.
ڕۆژی دووشەممە ١٠ی خەرمانان، دوو "مەداح" (مداح) بە ناوەکانی "عەلیڕەزا حەبیبی فەر" و "محەممەدحوسێن سەفەرپوور"لە شاری بێهبەهان، لە کاتی خوێندنەوەی شێعری مەزهەبی بەسەر "فەرزاد و مێهرداد" و کوژراوانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ٩٨، دەسبەسەر کران.
ڕۆژی دووشەممە ١٠ی خەرمانان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "سێودین کەڵاشی" کوڕی "بەهادین"، خەڵکی گوندی "گیوەڕانـ"ـی سەر بە کوتۆل، لە سنووری ئەو شارە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی ئەرتشی تورکیە پێکرا.