چوارشەممە، ١١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

لە داڵاهۆ ژنێک بە دەستی مێردەکەی کوژرا

ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی سەرماوەز لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک سەبارەت بە کوژرانی ژنێک لەلایەن مێردەکەیەوە لە شاری داڵاهۆ بڵاو بووەوە.

٢٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٠
کوردستان

دادگای ئینقلابی سەقز دوو ساڵ زیندانیی تەعزیریی بەسەر هاووڵاتییەکی کورددا سەپاند

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عیرفان مۆرتەزایی" کوڕی "عیزەتوڵڵا"، تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی سەقز لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە سەرۆکایەتی قازی "جەواد مستەفایی" بە دوو ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.

٢٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٠
کوردستان

زیندانییەک بۆ ڕزگاربوون لە پەتی سێدارە پێویستیی بە یارمەتیی ماڵیی هەیە

زیندانییەک بە تاوانی "قەتڵ" بە ناوی "مەهدی مستەفازادە بردیانی" کوڕی "مەدەنی" خەڵکی گوندی "مەڕنە"ی ناوچەی سۆما و برادۆستی ورمێ، بۆ ڕزگاربوون لە ئێعدام، پێویستیی بە یارمەتیی ماڵیی هەیە.

٢٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٠
کوردستان

هاووڵاتییەکی خەڵکی ورمێ پاش چەند ڕۆژ لە خۆسووتاندنی، بەهۆی قورسیی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا

ڕۆژی شەممە ٢٢ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "زەهرا ئیسماعیلی" کچی "ڕەسووڵ"، تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی گوندی "باوان" سەر بە ناوچەی مەرگەوڕی ورمێ، پاش چەند ڕۆژ لە خۆسووتاندنی، بەهۆی قورسیی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.

٢٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٠
ئێران

ڕێکخراوی مافی مرۆیی "دادپەروەری بۆ ئێران" دۆسیەی ٢٢٠ کەس و ناوەندی پێشێلکاری مافی مرۆیی لە حکوومەتی ئێراندا خستە ڕوو

هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی مافی مرۆڤ، ڕێکخراوی مافی مرۆیی "دادپەروەری بۆ ئێران" لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا لە ژێر ناوی "چهرەهای جنایت" (ڕوخسارەکانی جینایەت)، بانکی زانیاریی پێشێلکارانی مافی مرۆڤی لە ئێراندا ڕوونوێنی کرد کە تێدا، ٢٢٠ کەس و…

٢١ی سەرماوەزی ٢٧٢٠