دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە شاری شنۆ درێژی هەیە
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد خالید حەمزەپوور" خەڵکی گوندی "خانلەر"ی شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد خالید حەمزەپوور" خەڵکی گوندی "خانلەر"ی شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی سەرماوەز، لاوێکی تەمەن ٢٧ سال بە ناوی "زانا ڕەحیمی" کوڕی حەسەن، خەڵکی گوندی "دزڵی" و دانیشتووی شاری مەریوان، بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئومید مەعرووف" خەڵکی گوندی "ئاڵیاوێ" شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حوسێن پیرۆتی" بانگهێشتی دادیاری لقی ١ی دادگوستەریی شاری شنۆ کرا.
هاوکات لەگەڵ ٧١ـەمین ساڵوەگەڕی جاڕنامەی گشتیی مافەکانی مرۆڤ و خستنەدەنگدانی بڕیارنامەیەک لە کۆڕی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک لەسەر پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، ڕۆژی دووشەممە ١٤ی دێسامبری ٢٠٢٠ هاوپەیمانیەتیی "ئیمپەکت…
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕۆستەم ئیبراهیمی" کوڕی "عەلی"، تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "تەختی زەنگیـ"ـی کامیاران، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنەوە بە ١٠ مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کراوە.
ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی سەرماوەز، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "کەماڵ قۆیتاسی" خەڵکی گوندی "چەشمەگۆل" و "ڕەحمان یووسفی" خەڵکی گوندی "سەوجە"ی شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئەو شارە، دەسبەسەر کران.
سەرپەرەستی زانکۆی "سەما"ی شاری جوانڕۆ، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، باسی لە لابردنی خۆی لەلایەن زانکۆی پارێزگای کرماشان کردووە.
ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "خیرەت پەروازه" کوڕی "ڕەحمان"، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی بۆ زیندانی ئەم شارە ڕاگوێزرا.
کرێکارانی بەنداوی "چەپەراوێـ"ـی شاری شنۆ، ماوەی ٤ مانگە پارەیان وەرنەگرتووە و خاوەنکاری ئەو بەنداوە هەڕەشەی دەرکردنیانی لێ کردووە.