كتێبێك لەبارەی كۆماری كوردستانەوە وەرگێڕدرایە سەر زاراوەی كەلهوڕی
وەرگێڕانی كەلهوڕیی كتێبی "كۆماری كوردستان" بە هەوڵی "جەواد كازم مەلەكشاهی" چاپ و بڵاو كرایەوە.
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
وەرگێڕانی كەلهوڕیی كتێبی "كۆماری كوردستان" بە هەوڵی "جەواد كازم مەلەكشاهی" چاپ و بڵاو كرایەوە.
پیشانگای وێنەی هونەرمەندانی ناوداری كرماشان بۆ یەكەم جار لە فێستیڤاڵی مۆسیقای میللیدا بەڕێوە چوو.
رێژەی ئاگركەوتنەوەی ژینگە و دارستانی گوندەكانی دەورووبەری شارەكانی مەریوان و سەوڵاوا لە سەرەتای هاوینی ئەمساڵەوە هەتا ئێستا گەیشتۆتە 140 حاڵەت.
لەحاڵی حازردا بڵاوكردنەوە و فرۆشی بە ئاشكرای مادەی سڕكەر لە ناو شاری ئیلام و چەندین شوێنی تایبەت، هاووڵاتیانی ئەو شارەی تاساندووە.
چالاكێكی سیاسیی كورد، كە هاوكات سەرنووسەری رۆژنامەی ئاشتی لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا بوو پاش زەخت و گوشار لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەكانەوە، بە ناچاری وڵاتی بەجێهێشت.
دوكتۆر ئیسماعیل بێشكچی، نووسەر و كۆمەڵناسی خەڵكی توركیە، لەسەر كارەكانی لەبارەی كوردەوە چوارەمین خەڵاتی نێودەوڵەتیی "هرانت دینك"ی پێ بەخشرا.
كورتە فیلمی "مێلۆدیی بەرد" لە دەرهێنانی پەرویز رۆستەمی سینەماكاری كوردی ئێران خەڵاتی یەكەمی باشترین كورتە فیلمی یەكەم فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی دهۆكی بەدەستهێنا.
دووەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆ رێكەوتی ٢٨ی خەرمانان هەتا ٣ی رەزبەر لە شاری هەولێر بەڕێوە دەچێت.
هاووڵاتییەكی شاری مەهاباد بەناوی رزگار خزری لە شوێنێك بە ناوی "پردانان" لەلایەن هێزی ئینتزامییەوە تەقەی راستەوخۆی لێكرا و لە ئەنجامدا گیانی لەدەست دا.
بەهۆی روو لە زیادبوونی دیاردەی وەرگرتنی بەرتیل لە دامودەزگاكانی حكوومەتی ئێران و بە مەبەستی هاندان، یەكێك لە هەواڵدەرییەكانی حكوومەت هەواڵی وەرنەگرتنی بەرتیل لەلایەن یەكێك لە مەئموورانی رووماڵ كردووە.