ئاژانسی كوردپا: وەرگێڕانی كەلهوڕیی كتێبی "كۆماری كوردستان" بە هەوڵی "جەواد كازم مەلەكشاهی" چاپ و بڵاو كرایەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئەم كتێبە بە زاراوەی كەلهوڕی لەژێر ناوی "ژیۆپۆلۆتیك و كۆماری كوردستان دێمۆكراتیك ساڵ 1946" چەند رۆژ لەمەوبەر لە شاری هەولێر هاتە بازاری كتێبی كوردییەوە.

كتێبی "ژیۆپۆلۆتیك و كۆماری كوردستان ساڵی 1324ی هەتاوی (1946ی زایینی)" لە 114 لاپەڕە و بە یارمەتیی "ناوەندی فەرهەنگیی شەفەق" وەرگێڕدراوتە سەر زاراوەی كەلهوڕی.

كتێبی ژیۆپۆلیتیكی كوردستان كە بەرهەمی "رۆحوڵڵا ج. رەمەزانی، ئەرجی رووزڤێلت كرۆ و دوكتۆر فواد محەممەد رەشید"ە، پاش چەندین مانگ هەوڵی جەواد كازم مەلەكشاهی بۆ وەرگێڕانی، لە دەزگای ئاراس لە شاری هەوڵیر چاپ و بڵاو كراوەتەوە.

ئەو كتێبە بە هەژماری 600 دانە بڵاو كراوەتەوە و لەناو ئاخێوەرانی كەلهوڕی پێشوازییەكی زۆری لێكراوە و چاوەڕوانیی ئەوەش دەكرێت پاش ماوەیەكی‌تر بەگاتە چاپی دووەم.‌