ساڵانە ٦٠ هەزار دۆسیەی کەیفەری لە دادسەرای "ورمێـ"دا تۆمار دەکرێت
ساڵانە بە هۆی کێشەی هاووڵاتییان لە شاری ورمێدا، ٦٠ هەزار دۆسیە لە دادسەرای کەیفەریی ئەو شارەدا، تۆمار دەکرێت.
ساڵانە بە هۆی کێشەی هاووڵاتییان لە شاری ورمێدا، ٦٠ هەزار دۆسیە لە دادسەرای کەیفەریی ئەو شارەدا، تۆمار دەکرێت.
دوو ئەندامی دەسبەسەرکراوی بنەماڵەیەک بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد و دوو ئەندامی تری ئەم بنەماڵەیە هێشتا لە گرتنگەدا بەسەر دەبەن.
ئەنجومەن و چالاکانی شاری مەریوان، بەیاننامەیەکیان سەبارەت بە گیراوانی ئەم دواییەی ڕێوڕەسمی "دژایەتی لەگەڵ توندوتیژی دژ بە ژنان"، بڵاو کردەوە.
سپای پاسداران، دارەکانی دارستانی یەکێک لە گوندەکانی مەریوانی بڕیوەتەوە.
بە هۆی بارینی بەفر لە گەردەنەی "تەتە"، هەڵکەوتوو لە نێوان شارەکانی "پاوە، نۆدشە و سەوڵاوا"، جادەی ئەو گەردەنەیە پاش شەش مانگ کرایەوە.
حکوومەتی ئێران، هێزێکی زۆری لە سپای پاسداران و ئەندامە خۆجێیەکانی، لە سنووری شارەکانی نۆدشە و نەوسووددا، مۆڵ داوە.
شارەداری شاری مەریوان، شوێنی دانانی پەیکەری "مامۆستا قانعـ"ی ڕووخاند.
ژمارەیەکی زۆر لە کرێکارانی جیهادی نەسری کوردستان، بە هۆی دواکەوتنی مووچەکەیان لە مانگی ڕەزبەری ساڵی ٩٧دا، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری پاوە، سەر بە پارێزگای کرماشان، کە نزیکەی سێ مانگ دەسبەسەر و چارەنووسی ناڕوون بوون، دوو ساڵ زیندانیی بە سەردا سەپا.
مامۆستایەکی کوردی خەڵکی مەهاباد کە دەسبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.