هاووڵاتییانی کوردستان لە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بێبەرین
هاووڵاتییانی کوردستان لە زۆربەی گوندەکانی کوردستان، بە هۆی بێکارەبایی و بێئاوی دەناڵێنن و زۆربەی کاتەکانیش خۆیان لە کانییەکاندا ئاوی خواردنەوە دابین دەکەن.
هاووڵاتییانی کوردستان لە زۆربەی گوندەکانی کوردستان، بە هۆی بێکارەبایی و بێئاوی دەناڵێنن و زۆربەی کاتەکانیش خۆیان لە کانییەکاندا ئاوی خواردنەوە دابین دەکەن.
دوو کاسبکاری کوردی خەڵکی شاری شنۆ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە شاخی سیاکێودا، بە سەختی بریندار بوون.
سێ چالاکی مەدەنیی کوردی خەڵکی شاری سنە و ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی "نۆژین"، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
خوێندکارێکی کوردی خەڵکی شاری مەریوان بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کرا.
زیندانییەکی سیاسی لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێدا، لە لایەن بەرپرسانی ئەو زیندانەیە، بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ، ڕاگوێزرا.
جووتیارێکی کوردی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری دیواندەرە، بە هۆی وەرگەڕانی تەراکتۆر لە کاتی زەویکێڵاندا، گیانی لەدەست دا.
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری هەرسین، بە هۆی خراپیی ڕەوشی ئابووری لەو شارەدا بەتایبەتی و لە شاری کرماشاندا بەگشتی، لە کاتی دزیکردندا، تووشی کارەباگرتوویی بوو.
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری "کەلات" سەر بە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی، لە دادگادا ئامادە بوو و لەو دادگایەدا داوای داکۆکیی لە خۆی کرد.
جێگری کۆمەڵایەتیی هێزە ئینتزامییەکانی پارێزگای کرماشان، باسی لە دەسبەسەرکردنی ٤١٢ کەس بە هۆی ڕۆژوونەگرتنەوە لەو پارێزگایەدا کرد.
زیندانییەکی کوردی خەڵکی مەریوان، کە بە تاوانی کوشتنی بەئەنقەست دەسبەسەر کرابوو، بە لێخۆشبوونی دایک و بابی کوژراوەکە لە دەست سێدارەوە ڕزگاری بوو.