سێشەممە، ٥ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

بەرپرسانی نیزامیی حکوومەتی ئێران لە سنە، هەڕەشەیان لە حیزبە کوردییەکان کرد

پاش شەڕ و تێکەڵچوونی هێزەکانی سپای پاسداران لەگەڵ گرووپێکی چەکدار لە دیواندەرە، فەرماندەی سپای بەیتولموقەدەس و فەرماندەی سنوورپارێزەکانی حکوومەتی ئێران لە کوردستان، هەڕەشەیان لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران کرد.

١٧ی گوڵانی ٢٧٢٠
کوردستان

نوێنەری ئیلام/ بنەماڵەی کچە خوکوژەکەی هیلیلان پارەی کڕینی گۆڕیان بۆ کچەکەیان نەبووە

نوێنەری ئیلام لە مەجلیسی ئێران سەبارەت بە خۆکوژیی کچێکی تەمەن ١٢ ساڵی هیلیلانی دەڵێت: "بنەماڵەی ئەو کچە توانای کڕینی گۆڕیان بۆ ئەسپەردەکردنی کچەکەیان نەبووە و تەرمی کچەکەیان لە ٢٠٠ میتریی تەنیشت ماڵەکەیان، ئەسپەردە کردووە".

١٧ی گوڵانی ٢٧٢٠
کوردستان

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە پیرانشار درێژەی هەیە

لە درێژەی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لە پیرانشار، ڕۆژی سێشەممە ١٦ی بانەمەڕ، ٥ هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی "عەلی قادری" کوڕی "ڕەسووڵ"، "محەممەد قادری" کوڕی "عەزیز"، "حیسامەدین پیرانی" کوڕی "زاهیر،" "ئەمیر قادری" کوڕی "خدر" و "سەلام خڕی…

١٧ی گوڵانی ٢٧٢٠
کوردستان

دوو هاووڵاتیی پیرانشاری دەسبەسەر کران

ڕۆژی دووشەممە ١٥ی بانەمەڕ، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئەحەد مەحموود حەسەن و "ئەبووبەکر مەحموود حەسەن" خەڵکی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

١٦ی گوڵانی ٢٧٢٠
کوردستان

دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، لاوێکی کورد بە ناوی "ئالان بەنگین" تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی گوندی "کانی ڕەشـ"ـی شنۆ، لە کاتی سەربازیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

١٥ی گوڵانی ٢٧٢٠