چوار کەس لە مەئموورانی زیندانی سەقز دەسبەسەر کران
ڕێکخراوی دادوەریی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران، باسی لە دەسبەسەرکردنی ٤ کەس لە مەئموورانی زیندانی شاری سەقز، بەهۆی هەڵاتنی ٧٤ زیندانی لە زیندانی ئەو شارە کرد.
ڕێکخراوی دادوەریی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران، باسی لە دەسبەسەرکردنی ٤ کەس لە مەئموورانی زیندانی شاری سەقز، بەهۆی هەڵاتنی ٧٤ زیندانی لە زیندانی ئەو شارە کرد.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شاکر بێهروزی" خەڵکی دزی مەرگەوەڕ لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی شاری ورمێ بە سەرۆکایەتی دادوەر "شێخلوو"، بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.
هێزە حکوومەتییەکان بە ناوی یارمەتیدانی هاووڵاتییانی شاری شنۆ و گوندەکانی ئەو شارە، ڕۆژی هەینی ٨ی خاکەلێوە، داوای یارمەتییان لە هاووڵاتییان کردووە کە یارمەتی نەختی بە نەخۆشخانە بدەن.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد ڕاسق قەزڵباش" کە ڕۆژی ٤ی ڕەشەمەی ساڵی ٩٨، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو، پاش دوو حەوتوو لێپرسینەوە لە گرتنگەی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ورمێ، بۆ زیندانی ناوەندی ئەو شارە…
لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی دووی شنۆ، چالاکێکی ژینگەپارێزی، بە ناوی "ڕەشید ناسرزادە" کوڕی فەتاح بە ٦ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرد.
ڕۆژی هەینی ٨ی خاکەلێوە، ژمارەیەک لە زیندانییانی زیندانی سەقز، پاش دەسپێکردنی شۆڕش لەو زیندانەدا توانیان دەرگای زیندانەکە بشکێنن و هەڵبێن، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە زیندانی سەقز ڕایگەیاندووە زیاتر لە ٨٠ کەس لەو زیندانە هەڵاتوون.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئیسماعیل مەنسووری" خەڵکی کرماشان، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە سێ مانگ زیندان مەحکووم کرا.
زیندانییەکی عەقیدەتیی کورد بە ناوی "عەبدولسەلام مەردان" خەڵکی گوندی "سەوجە"ی شنۆ، پاش ئەوەیکە بە شێوەی ئورژانسی ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندانی ورمێ کرابوو، پاش گەڕانەوەی، بۆ بەندی قەرەنتینەی تایبەتی زیندانییانی گومانلێکراو بە ڤایرۆسی…
دوو کەس لە مەهاباد بە بیانووی خاوێنکردن و بەکاربردنی دژەگەند، هەندێک پارە و زێڕی ماڵی هونەرمەندی ناسراوی کورد، "محەممەد ماملێـ"ـیان بە تاڵان برد.
یەکێک لە دەروێشەکانی تەریقەتی جەلیلییەی نێعمەتوڵڵایی گۆنابادی بە ناوی "مەجید مورادی" کوڕی "موراد"، لە زیندانی ناوەندیی ئیلام بە بارمتەی ١٠٠ ملیۆن تمەنی ئازاد کرا.