یەکشەممە، ١٥ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری چاڵدێران گیانی لەدەست دا

ڕۆژی هەینی ١٠ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ڕەزا پوور ئیسماعیل" خەڵکی گوندی "خزرلوو"ی بەخشی ناوەندیی چاڵدێران، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران گیانی لەدەست دا.

١١ی گەلاوێژی ٢٧٢٠
کوردستان

زەینەب جەلالیان ماوەی زیندانییەکەی خۆی لە دابڕگەی بەندی ژنان لە زیندانی کرمان تێدەپەرێنێ

زەینەب جەلالیان، زیندانیی سیاسیی کورد خەڵکی شاری ماکۆ، ڕێکەوتی ٥ی پووشپەڕ، لە زیندانی قەرچەکی وەرامین بۆ زیندانی کرمان دوورخرایەوە و هەنووکە لە دابڕگەی بەندی ژنانی ئەو زیندانە، ڕاگیراوە.

١٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٠
کوردستان

هاووڵاتییەکی کورد بە ٤ ساڵ زیندانیی تەعلیقی و ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "تاریق ڕەحیم‌ پوور" کوڕی "مووسا" خەڵکی سنە، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران"، بە ٤ ساڵ زیندانیی تەعلیقی و هەروەها لەسەر سکاڵای…

٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٠
کوردستان

حوکمی دوو هاووڵاتیی کورد لە دادگای پێداچوونەوەی ورمێ کەم کرایەوە

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، حوکمی دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "کەیوان نژاد ڕەسووڵ" کوڕی "محەممەد" خەڵکی گوندی "شیناوێ" و "باپیرە بەرزە" کوڕی "عوسمان" خەڵکی گوندی "چیانە"ی پیرانشار، لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی ورمێ، هەر کامیان لە چوار ساڵ…

٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٠
کوردستان

کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری نەوسوود گیانی لەدەست دا

ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "وەزیر محەممەدی" کوڕی "ئەحمەد" خەڵکی گوندی "حەشمەر"ی شاری سەلاسی باوەجانی، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود گیانی لەدەست دا.

٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٠
کوردستان

چالاکێکی ژینگەپارێزی بە زیندان مەحکووم کرا

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، حوکمی ٦ مانگ زیندانیی تەعزیری و ٥ ساڵ زیندانیی تەعلیقی بۆ "هادی کەمانگەر" چالاکی ژینگەپارێزیی خەڵکی کامیاران ڕاگەیەندرا.

٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٠