شەممە، ٢ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی تورکیە کوژران و بریندار بوون

ڕۆژی شەممە ٢٢ی خەرمانان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "شارام محەممەدی" خەڵکی ماکۆ، بەهۆی تەقەی هێزەکانی ئەرتشی تورکیە گیانی لەدەست دا، هەروەها کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی "جەعفەر ڕەهبەری" بەسەختی بریندار کرا.

٢٣ی خەرمانانی ٢٧٢٠
کوردستان

دوو هاووڵاتیی کورد لە پیرانشار دەسبەسەر کران

ڕۆژی شەممە ٢٢ی خەرمانان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "محەممەد نەبەردی" و "محەممەد قەنبەروەند" خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

٢٣ی خەرمانانی ٢٧٢٠
کوردستان

لاوێکی شنۆیی بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

لاوێکی کورد بە ناوی "یوونس خزری" کوڕی "مستەفا"، تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی گوندی "پووش ئاوێـ"ـی شنۆ، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزرا.

٢٣ی خەرمانانی ٢٧٢٠
کوردستان

هاووڵاتییەکی کورد لە سەوڵاوا دەسبەسەر کرا

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "هیوا عەزیزپوور" خەڵکی گوندی "دێوەزناو" سەر بە شاری سەوڵاوا، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢٢ی خەرمانانی ٢٧٢٠
کوردستان

کۆڵبەرێکی مێرمنداڵ بۆ نەشتەرگەری ڕەوانەی تاران دەکرێت

کۆڵبەرێکی مێرمنداڵ بە ناوی "مانی هاشمی" کوڕی سەید "هادی"، تەمەن ١٤ ساڵ و خەڵکی گوندی "شمشێر"ی پاوە، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بریندار ببوو و بۆ نەشتەرگەری ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تاران دەکرێت.

٢٢ی خەرمانانی ٢٧٢٠
کوردستان

زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ئێعدام مەحکووم کرا

شاکر (فەرهاد) بێهرووزی، زیندانیی سیاسیی کورد لە گرتنگەی ناوەندیی ورمێ، لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ورمێ، بە سەرۆکایەتی دادوەر "شێخلوو" بە تۆمەتی "بەغی و ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" بە ئێعدام مەحکووم…

٢٠ی خەرمانانی ٢٧٢٠