کۆڵبەرێک لە بانە کوژرا
شەوی هەینی ڕێکەوتی ١١ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "مەهدی زارعی" خەڵکی گوندی "کۆڵەسەی خواروو" سەر بە سەردەشت بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە کوژرا.
شەوی هەینی ڕێکەوتی ١١ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "مەهدی زارعی" خەڵکی گوندی "کۆڵەسەی خواروو" سەر بە سەردەشت بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە کوژرا.
ڕۆژی سێشەممە ١ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەبدول پەرتۆ" کوڕی "زۆراب" خەڵکی گوندی "نێـ"ــی مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.
جێگری تەندروستیی زانکۆی پزیشکیی ئیلام، باسی لە تووشبوونی ٣ هەزار و ٧ کەس لە فەرمانبەرانی ئەو شارە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کرد.
نوێنەری مەهاباد لە مەجلیسی شورای ئیسلامی لە وتووژێک لەگەڵ هەواڵدەریی "فارس" ڕایگەیاندووە: "٤٠ کەس لە هاووڵاتییانی تووشبوو بە نەخۆشیی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی مەهاباد و ورمێ، بەهۆی تێچووی زۆری چارەسەریی نەخۆشەکان و بێتوانایی لە دانی ئەو…
ڕۆژی چوارشەممە ٩ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "میلاد وەیسی" کوڕی "کەریم" و خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
دەستەی دادستانی "کوردستان تریبووناڵ" لە بەیانییەیەکدا داوای لە خەڵکی کوردستان کردووە کە بە هەر شێوەیەک کە لەلایەن حکوومەتی ئێرانەوە تووشی خەسار بوونە، داواکاریی خۆیان بۆ ئەم ڕێکخراوەیە بنێرن.
ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "پشتیوان پەرتۆ" کوڕی "زۆراب" تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
لە گرتووخانەی ورمێ ئەگەری جێبەجێکردنی قرتاندنی چوار قامکی دەستی ڕاستی زیندانییەک بە ناوی "کەسرا کەرەمی" کوڕی "یەدوڵڵا" و خەڵکی کرماشان لە ئارادایە کە بە تۆمەتی "دزیکردن" لە زینداندایە.
یاریزانێکی مەریوانی بە ناوی "یادگار ڕۆستەمی" لەلایەن ڕاهێنەری تیمی میللیی مێرمنداڵانی ئێرانەوە بانگهێشتی ئۆردووی ئەو تیمە بۆ یاریکردن لە کێبڕکێیەکان کراوە.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی خەرمانان، هێزە ئیتلاعاتییەکان لە زاهیدان، خوێندکارێکی ئایینیی کوردیان بە ناوی "حیسام عەبدوڵڵاهی" خەڵکی کرماشان، دەسبەسەر کرد.