شەممە، ٢ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

دوو دەروێشی گونابادی لە شاری ئابدانان دەسبەسەر کران

ڕۆژی شەممە ١٢ی ڕەزبەر، دوو دەروێشی گونابادی بە ناوەکانی "ئەمین عەلیزادە تەمەن ٣١ ساڵ و تەقی مورادی تەمەن ٣٦ ساڵ"، دانیشتووی شاری ئابدانانی پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ زیندانی ئیلام ڕاگوێزران.

١٤ی ڕەزبەری ٢٧٢٠
کوردستان

عادڵ موکەڕەم لە زیندانی ورمێ بە دوورینی لێوەکانی مانی لە خواردن گرت

ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕەزبەر، زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی "عادڵ موكەڕەم" خەڵکی ورمێ، بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە ناڕوونیی چارەنووسی لە زیندان، بە دوورینی لێوەکانی مانی گرت. ئەو زیندانییە پاش مانگرتنەکەی ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ورمێ…

١٤ی ڕەزبەری ٢٧٢٠
کوردستان

مامۆستایەکی ئایینی لە پیرانشار دەسبەسەر کرا

ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕەزبەر، مامۆستایەکی ئایینیی کورد بە ناوی "مامۆستا ڕەسوڵ حەمزەپوور" خەڵکی گوندی "خراپە"ی شاری پیرانشار و پێشنوێژی هەینیی گوندی "ئەندێزێـ"ـی بەخشی لاجانی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

١٤ی ڕەزبەری ٢٧٢٠
کوردستان

هاووڵاتییەکی کامیارانی دەسبەسەر کرا

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕۆستەم ئیبراهیمی" تەمەن ٤٠ ساڵ کوڕی عەلی خەڵکی گوندی "تەختی زەنگیـ"ـی شاری کامیاران، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە، دەسبەسەر کراوە.

١٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٠
کوردستان

دوو هاووڵاتیی کورد لە سنە دەسبەسەر کران

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "کەیهان شیرینی" کوڕی "ئەداک" و تەمەن ٢١ ساڵ و "بەهرام قاسمی" کوڕی "ساڵح" تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی گوندی "مێراو"ی ناوچەی ژاوەرۆی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

١٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٠
کوردستان

هاووڵاتییەکی کورد لە دزەی مەرگەوەڕ دەسبەسەر کرا

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شەهریار پوورعەلی" کوڕی "ئیسفەندیار" خەڵکی "دزە"ی ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

١٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٠
کوردستان

ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان/ سەقز_ زیویە و ئەنجومەنی فەرهەنگییانی خانەنشینکراوی کرماشان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی "مامۆستا"وە ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو کردەوە

لە بەشێکی بەیاننامەی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان/ سەقز_ زیویەدا، هاتووە: "هەوێنی پەرەپێدانی بەردەوام لە هەر وڵاتێکدا، نیزامی پەروەردە و بارهێنانە و مامۆستا یەکێک لە سەرەکیترین ناوەندەکانی پەروەردەکردنی مرۆڤ بە ئەژمار دێت،…

١٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٠