هاووڵاتییەکی کورد لە سەقز دەسبەسەر کرا
ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حەسەن قادرنژاد" خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حەسەن قادرنژاد" خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندیی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی کوردپا، لە مانگی ڕەزبەر ساڵی ١٣٩٩دا، بە گشتی ٣٢ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی کوردستانی ئێران دەسبەسەر کراون.
فیلمی "جنایت بیدقت" لە دەرهێنەریی دەرهێنەرێکی کورد خەڵکی شاری کرماشان، بە ناوی "شارام موکری" لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی شیکاگۆ، خەڵاتی "هۆگۆی زیوی" بەدەست هێنا.
بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی کوردپا، لە مانگی ڕەزبەری ساڵی ١٣٩٩دا، بە گشتی ١٢ کۆڵبەر کوژراو و بریندار بوونه.
ڕۆژی هەینی ٢ی خەزەڵوەڕ، کرێکارێکی خەڵکی شاری ڕوانسەر، بە ناوی "یاسر سەعیدی" خەڵکی گوندی "حەسەنئاوای شەلە" لە کاتی کارکردن، تووشی ڕووداوی کاربوو.
دادوەری چاوەدێری زیندانی سەقز، لەگەڵ داواکاریی درێژکردنەوەی ماوەی مەرەخەسیی زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی "یاسین کەنعانی" دژایەتی کرد.
بەهۆی کەمتەرخەمی و پشتگوێخستنی بەرپرسانی ئاستی باڵای پارێزگای ئیلام، لە مەڕ کەمبوونی مریشک، تەنیا کارگەی پەلەوەری ئەو کارگەیە داخراوە و بوو بەهۆی بێکاربوونی ٨٨ کرێکار.
خوسرەو بەشارەت، زیندانیی سوننیی مەزهەبی مەحکووم بە ئێعدام لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج، نامەیەکی بۆ ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی نووسی.
چالاکێکی ژینگەیی کورد بە ناوی "خەبات مەفاخری" خەڵکی شاری سنە، لە گرتنگەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، لە ژێر لێکۆڵێنەوە دایە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ی ڕەزبەر، حوکمی ئێعدامی زیندانییەک بە ناوی "شارام تەخشا" خەڵکی شاری کرماشان، لە زیندانی سنە جێبەجێ کرا.