ژنە هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی گوندی "دزڵی" ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا
ماوەی ١٠ ڕۆژ پێش، ژنە هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "لەیلا فەرهادی" تەمەن ٣٨ ساڵ کچی کەریم، هەڵی خۆسووتاندنی دابوو پاش ١٠ ڕۆژ گیانی لەدەست دا.
ماوەی ١٠ ڕۆژ پێش، ژنە هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "لەیلا فەرهادی" تەمەن ٣٨ ساڵ کچی کەریم، هەڵی خۆسووتاندنی دابوو پاش ١٠ ڕۆژ گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی چوارشەممە ٥ی سەرماوەز، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سامان ئەسەد حەکیم و محەممەد شەفیعزادە" خەڵکی گوندی "دێوەزناو"ی شاری سەوڵاوا، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە گرتنگە ئازاد کران.
ڕۆژی چوارشەممە ٥ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئیسماعیل عەلیپەروەری" خەڵکی شاری بۆکان، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی، هەتا کۆتایی دادڕەسییەکەی بە شێوی کاتی لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا.
ڕۆژی دووشەممە ٣ی سەرماوەز، داریووش مورادی، چالاکی فەرهەنگیی کورد خەڵکی شاری شاباد سەر بە پارێزگای کرماشان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی سێشەممە ٤ی سەرماوەز، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "داریووش وەلدبەیگی" تەمەن ٣١ ساڵ خەڵکی گوندی "نۆریاو" و دانیشتووی شاری پاوە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، لە سنووری نەوسوود پێکرا.
ڕۆژی دووشەمە ٣ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بەناوی "ئەحمەد محەممەدی" تەمەن ٥١ ساڵ لەلایەن دادگای شاری سەقزەوە بانگهێشت دەکرا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لقی ١ی دادگای ئینقلابی شاری سنە، بە سەرۆکایەتی دادوەر "سەعیدی" هاووڵاتییەکی کوردی بە ناوی "خالید زەمانی" خەڵکی شاری کامیارانی بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعلیقی مەحکووم کرد.
فەرماندەی لەشکەری عەمەلیاتی ٣ی حەمزەی سەیدولشوهەدا، جارێکی دیکە هەڕەشەی لە حیزبە کوردییەکان کرد و ڕایگەیاند: "لە ئەگەری نائەمنکردنی سنوورەکان، وڵامێکی توندیان دەدەینەوە".
سەرەڕای نووسین، چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێب بە زمانی کورد لە شاری کرماشان لە چەند ساڵی ڕابردوودا، هەتا ئێستا ئەو کتێبە کوردییانەی چاپ و بڵاو کراونەتەوە ویزای چوونە ویترینی کتێبخانە گشتییەکان و زانکۆکانی ئەو شارەیان، پێنەدراوە.
ڕۆژی شەممە ١ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "واحید عەباسزادە" تەمەن ٣٥ ساڵ کوڕی عوسمان خەڵکی گوندی "کەوپێچی خواروو" سەر بە شاری بانە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.