ئامانج نیکپێی بە دوو ساڵ زیندان مەحکووم کرا
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئەندامێکی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان بە ناوی "ئامانج نیکپێی" کوڕی خالید خەڵکی گوندی "نێ"، لەلایەن دادگای ئینقلابی مەریوان بە ٢ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئەندامێکی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان بە ناوی "ئامانج نیکپێی" کوڕی خالید خەڵکی گوندی "نێ"، لەلایەن دادگای ئینقلابی مەریوان بە ٢ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.
لقی ١ی دادگای ئینقلابی شاری سنە، بە سەرۆکایەتی دادوەر "سەعیدی" چالاکێکی مەدەنیی کوردی بە ناوی "فەرزاد حوسێنی" تەمەن ٣١ ساڵ خەڵکی گوندی "دێوەزناو" و دانیشتووی شاری کامیاران، بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعلیقی و ٥ مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرد.
ئیسحاق ڕۆحی، چالاکی کرێکاری کورد نێوەڕاستی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ، لەگەڵ تەواوبوونی ماوەی زیندانییەکەی لە زیندانی ناوەندیی سنە، ئازاد کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٥ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕەحمان ڕەسووڵی" کوڕی ڕەحیم، تەمەن ٤٥ ساڵ خەڵکی گوندی "بڵەسەنـ"ـی شاری بانە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "نائیب (مەسعوود) حاجیپوور" خەڵکی ورمێ، لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ئەو شارە، بە ٥ ساڵ زیندان مەحکووم کرا.
چەنگیز قەدەمخێر، زیندانیی سیاسیی کورد خەڵکی شاری کامیاران، لە زیندانی مەسجێد سلێمانی خووزستان، بۆ زیندانی ناوەندیی ئەهواز ڕاگوێزرا.
نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نووسینگەی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ژنێڤ، لە نامەیەکدا بۆ کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤ لە نەتەوەیەکگرتووەکان، "بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێـ"ـی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور، زیندانیی سیاسیی ئێعدامکراو ڕەت…
ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی سەرماوەز، ئایناز زارع، زیندانیی سیاسی لە بەندی ژنانی زیندانی ورمێ، پاش ١٥ مانگ زیندانی ئازاد کرا.
ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، لە ڕاپۆرتێکی جیاکاری_ئاماری بە خستنەڕووی ئاماری کوشتنی ژنان و خۆکوژیی ژنان لە سەرەتای ساڵی ی هەتاوی٩٩ هەتا ٢٥ی نۆڤامبر، لە کوردستانی…
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٥ی سەرماوەز، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ڕەزا یووسفی" خەڵکی گوندی "کۆرەرەی نسار" سەر بە شاری کامیاران، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری نەوسوود، پێکرا.