ژنێکی لاو لە بۆکان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی بەفرانبار، ژنێکی لاو بە ناوی "مەهتاب مەولانی"، دانیشتووی شاری بۆکان، بەهۆی دەسکورتی، کۆتایی بە ژیان خۆی هێناوە.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی بەفرانبار، ژنێکی لاو بە ناوی "مەهتاب مەولانی"، دانیشتووی شاری بۆکان، بەهۆی دەسکورتی، کۆتایی بە ژیان خۆی هێناوە.
"جەوانمیر مورادی"، چالاکی کرێکاری، بۆ لقی ٤ی لێپرسی دادگای گشتی و ئینقلابی کرماشان بانگهێشت کرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەنوەر چالشی"، خەڵکی گوندی "لۆرزنە" سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕ، بۆ بەندی زیندانییانی سیاسیی زیندانی ناوەندیی ورمێ ڕاگوێزرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی کورد، بە ناوی "ئاریا خالیدی"، خەڵکی گوندی "نەروێ" سەر بە نەوسوود، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران پێکرا.
فەرماندەی سنوورپاڕێزەکانی ئێران و تورکیە لە ڤیدیۆ کۆنفڕانسێکدا، باسیان لە زیاتر پاراستنی سنوورەکانی نێوان دوو وڵات کرد و هاودەنگ بوون و پێداگرییان لە سەر بەربەرەکانێ لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئەو دوو وڵاتە کردەوە.
"فەریدە وەیسی" و "سیروس عەباسی" لە لایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنە، بە دوو ساڵ زیندانیی تەعلیقی مەحکووم کران و "ئازاد عەباسی" لە تۆمەتەوەپاڵدراوەکانی بێتاوان ناسرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی بەفرانبار، سێ ئەندامی بنەماڵەیەک بە ناوەکانی "عەبدوڵڵا حاجی ئەحمەدی، پەیمان حاجی ئەحمەدی، کوڕی عەبدوڵڵا و گەلاوێژ عەبدوڵڵاهی دەزگیرانی پەیمان" خەڵکی شاری نەغەدە لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئارام مورادیان و کامیل نووری" خەڵکی گوندی "تەنگیسەر" سەر بە شاری سنە، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کران و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرا.
کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "حەمزە مەقرووزی" خەڵکی شاری "نۆدشە"ی پاوە، لە کاتی کۆڵبەری بەهۆی قورسیی کۆڵەکەی، چاوێک و دەست و لاقی ڕاستی لەدەست داوە.
ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی بەفرانبار، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئەکرەم ئەدوایی" تەمەن ٣١ ساڵ و "سیامەک ئەدوایی" تەمەن ٢٤ ساڵ، خەڵکی گوندی "سلێن" سەر بە شاری سەوڵاوا، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.