ھەینی، ١ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

بەیانییەی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنی یارسان لەمەڕ بێڕێزی بە هێمای ئایینی یارسان لە زیندانی ساوە

لە درێژەی بێ مافییەکان و بێڕێزی دژی خەڵکی هاووڵاتییان یارسانی، لە ڕۆژی ڕابردوودا، یەکێک لە پەیڕەوانی ئایینی یارسان بە ناوی "جەواد ئەحمەدی" لە زیندانی ناوەندیی ساوە، لەلایەن مەئموورانی ئەو زیندانەوە بێڕێزی بە "شارب" (سمێڵ) کە وەکوو هێمای…

٢٨ی بەفرانباری ٢٧٢٠
کوردستان

کۆمیتەی میللی ئاوی سنە، لەمەڕ لێکەوتەکانی ئاوگیریی بەنداوی ژاوە، هۆشداریی دا

پاش هۆشداریی کۆمەڵێک لە پسپۆڕ و کارناسانی بواری ئاو و ژینگه و بڵاوکردنەوەی بەیانییەگەلێک لەبارەی ڕاگرتنی ئاوگیریی بەنداوی ژاوە، دوایین ڕاپۆڕتی ئاوگیریی بەنداوی ژاوە و لێکەوتەکانی لەلایەن کاناڵی میللی کۆمەڵگا و زانکۆ، زانکۆی سنە و کۆمیتەی…

٢٧ی بەفرانباری ٢٧٢٠
کوردستان

کۆڵبەرێکی سەقزی لە سنووری بانە گیانی لەدەست دا

ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٦ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "محەممەد ئەحمەدی ئایچی" خەڵکی شاری سەقز، لە سنووری "بڕوێشکانـی"ـی بانە بەهۆی جڵتەی دڵ گیانی لەدەست دا.

٢٧ی بەفرانباری ٢٧٢٠
کوردستان

زیندانییەکی تۆمەتبار بە "قەتڵ" بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لە سێدارەدانی ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی سنە کرا

ڕۆژی پێنجشەممە ۲٥ی بەفرانبار، زیندانییەکی تۆمەتبار بە "قەتڵ"، بە ناوی "فاتێح قادری‌نیا"، تەمەن ٤٦ ساڵ، کوڕی "جەعفەر" و خەڵکی گوندی "دەل" سەر بە شاری سەوڵاوا، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامەکەی ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی سنە کرا.

٢٦ی بەفرانباری ٢٧٢٠
کوردستان

هاووڵاتییەکی دیکە لە گوندی "سلێن" سەر بە سەوڵاوا دەسبەسەر کرا

ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەلمان ئەدوایی"، کوڕی "محەممەد" و خەڵکی گوندی "سلێن" لە ناوچەی هەورامانی سەر بە سەوڵاوا، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢٦ی بەفرانباری ٢٧٢٠
کوردستان

بەیانییەی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان ــ مەریوان لەمەڕ داواکاریی واکسیناسیۆنی دەسبەجێ و سەرتاسەری

لە کاتێکدا کە نزیکەی ساڵێک لە بڵابوونەوەی نەخۆشیی کۆرۆنا لە ئێران تێپەڕ دەبێت و هەزارن کەس لە هاونیشتمانانمان بوونەتە قوربانیی ئەو نەخۆشییە، کە لەنێوانیاندا، ژمارەیەک لە قوتابییان، مامۆستایان و خانەنشینکراوە فەرهەنگییەکان قوربانیی ئەم…

٢٦ی بەفرانباری ٢٧٢٠