پێنجشەممە، ٣٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

دوو هاووڵاتیی دیکەی کورد لە شنۆ دەستبەسەر کران

ڕۆژی شەممە ١١ی ڕێبەندان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "واحید شێخ‌محەمەدی" خەڵکی گوندی "ئاڵیاوێ" و "فەردین بایەزیدی" خەڵکی شاری شنۆ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

١٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠
کوردستان

سێ هاووڵاتیی کورد بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەیان، ڕەوانەی زیندانی دێزڵاوای کرماشان کران

ڕۆژی شەممە ۱۱ی ڕێبەندان، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئەردەشیر مووسەوی، مستەفا باقری‌ئاشنا و خەلیل ئەسەدی بووژانی"، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکانیان ڕەوانەی زیندانی دێزڵاوای کرماشان کران.

١٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠
کوردستان

هاووڵاتییەکی دیکە لە شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ۱۱ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەیسەڵ عەلی‌ئابادی"، کوڕی یاسین و خەڵکی گوندی "شاوانێ" سەر بە شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

١١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠
کوردستان

درێژەی دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییان لە شنۆ

لە درێژەی دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییان لە شنۆ، سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ۱۱ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شەفیع شێخە"، کوڕی ڕەحیم و خەڵکی گوندی "چەشمەگۆل" سەر بە شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

١١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠