شەممە، ١٤ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

دوو هاووڵاتیی کورد لە سەوڵاوا دەسبەسەر کران

ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی بەفرانبار، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئەکرەم ئەدوایی" تەمەن ٣١ ساڵ و "سیامەک ئەدوایی" تەمەن ٢٤ ساڵ، خەڵکی گوندی "سلێن" سەر بە شاری سەوڵاوا، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

٢٤ی بەفرانباری ٢٧٢٠
کوردستان

دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی دیکە لە سنە

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئارام یووسفی"، تەمەن ٣٠ ساڵە، کوڕی "محەممەد" و خەڵکی "سنە" پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەر کرا.

٢٤ی بەفرانباری ٢٧٢٠
کوردستان

دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی دیکە لە مەهاباد

ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانبار، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئیمان عەبدی" و "سۆران حوسێن‌زادە"، خەڵکی شاری "مەهاباد"، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

٢٣ی بەفرانباری ٢٧٢٠
کوردستان

کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری نەوسوود بە تەقەی هێزە نیزامییەکان پێکرا

ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "عیرفان عەزیزیانی" کوڕی محەممەد ساڵح خەڵکی شاری سەلاس‌باوەجانی، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری نەوسوود بریندار کرا.

٢٣ی بەفرانباری ٢٧٢٠