ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتیی نۆژین بەبۆنەی حوکمی سەپاو بەسەر " زارا محەممەدی"
ئەنجومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتیی نۆژین بەبۆنەی حوکمی سەپاو بەسەر پارێزەری نیشتمان خاتوو "زارا محەممەدی" ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
ئەنجومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتیی نۆژین بەبۆنەی حوکمی سەپاو بەسەر پارێزەری نیشتمان خاتوو "زارا محەممەدی" ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
حوکمی دە ساڵ زیندانیی تەعزیریی زارا محەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی ئەنجومەنی فەرهنگی ـــ کۆمەڵایەتیی "نۆژین"، لە لقی چواری دادگای پێداچوونەوەی سنە، بە سەرۆکایەتی دادوەر "مستەفا تەیاری"، بۆ پێنج ساڵ زیندانیی تەعزیری گۆڕدرا.
ڕۆژی هەینی ٢٤ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەک بە ناوی "نادر براریان" تەمەن ٤٥ ساڵ خەڵکی گوندی "کەل کەلـ"ـی ئاسماوەی چرداول، بەهۆی تەقینەوەی یەکێک لە مینە بەجێماوەکانی شەڕی ئێران و عێراق، لە شاری مێهران گیانی لەدەست دا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی سەید "نەجمەدین حوسێنی"، کوڕی مسباح و دانیشتووی گەڕەکی "تاچیناوێـ"ـی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دسبەسەر کرا.
ڕۆژی دووشەممە ۲۰ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەلی ئازەربەرزین"، کوڕی محەممەد، تەمەن ٥۷ ساڵ و خەڵکی شاری پیرانشار، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا.
لە چارەنووسی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەلی زولفی"، کوڕی حەمزە و دانیشتووی شارەکی فەرهەنگییانی بۆکان، پاش دەسبەسەرکرانی، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی ڕێبەندان، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی " قادر ڕەسووڵپوور"، "محەممەد حاجی ڕەسووڵپوور" و "سەردار محەممەدپوور"، خەڵکی بۆکان بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کران.
شەوی چوارشەممە ٢٢ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئارام جاتەن"، خەڵکی گوندی "کانیسانان" سەر بە مەریوان، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی "تەتە"ی هەورامان گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی سێشەممە ٢١ی ڕێبەندان، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ڕەحمان ئیبراهیمی"، "تالب ڕەیحانی" و "ڕەشید ڕەیحانی"، خەڵکی گوندی "شاوەلە" سەر بە شاری نەغەدە، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کران.
ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕێبەندان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئەنوەر چالشی"، خەڵکی گوندی "لۆرزنە" و "کامیل جەباروەند"، خەڵکی گوندی "چریاوا" سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕ، لە لقی ٦ی لێپرسی دادگای ئینقلابی ورمێ، تۆمەتەکەیان ڕوون کرایەوە.