زیندانییەکی سیاسیی کورد بە شێوەی مەرجدار لە زیندانی شنۆ ئازاد کرا
ڕۆژی شەممە ٩ی ڕەشەمە، زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی "شەفیع فەقیزادە"، خەڵکی شنۆ، بە شێوەی مەرجدار لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.
ڕۆژی شەممە ٩ی ڕەشەمە، زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی "شەفیع فەقیزادە"، خەڵکی شنۆ، بە شێوەی مەرجدار لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.
ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ڕەشەمە، کرێکارێکی ئیدارەی بەرق له شاری سەقز، بە ناوی "ئەحمەد ئەردەڵان" پاش ٢٦ ڕۆژ خەواندن لە نەخۆشخانەی سنە، گیانی لەدەست دا.
حوکمی ١١ مانگ زیندانی سەعید سەنگەر، زیندانیی سیاسیی بەندکراو لە زیندانی ورمێ بە "تسلیم بە رأی"، بۆ ٩ مانگ زیندان کەم کرایەوە.
ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ڕەشەمە، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "کەماڵ قۆیتاسی"، خەڵکی گوندی "چەشمەگۆل" و "ڕەحمان یووسفی"، خەڵکی گوندی "سەوجە"، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی قۆناغەکانی دادڕەسییەکەیان لە زیندانی شنۆ ئازاد کراون.
شەوی شەممە ٩ی ڕەشەمە، بە تەقەی کەس یان کەسانێکی نەناسراو، دوو کەس لە پێرسونێلی هێزە نیزامییەکان لە "پردی گاومێشانـ"ـی شاری دەڕەشار، کوژرا و بریندار بوونە.
ڕۆژی شەممە ٩ی ڕەشەمە، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە سنووری شاری نەوسوود، کۆڵبەرێکی کورد بریندار بووە.
ڕۆژی شەممە ٩ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "جەماڵ قاسمی" خەڵکی شنۆ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ۷ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "کەماڵ قۆیتاسی"، خەڵکی گوندی "چەشمەگۆل" سەر بە شنۆ، پاش کۆتایی لێپرسینەوە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ، بۆ زیندانی شنۆ ڕاگوێزرا.
ڕۆژی شەممە ٩ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەحمەد عەبدوڵڵاپوور"، کوڕی عومەر و خەڵکی شاری پیرانشار، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا.
ڕۆژی شەممە ٢٥ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "بەهمەن یووسفزادە" کوڕی حەمزە و خەڵکی شاری ڕەبەتی سەردەشت، پاش کۆتایی لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ، بۆ بەندی دابڕگەی زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزراوە.