ھەینی، ١٣ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

سێ کرێکار تووشی ڕووداوی کار بوون

ڕۆژی سیشەممە ١٢ی ڕەشەمە، لە ڕووداوێکی نەخوازراودا، یەکێک لە کرێکارانی شارەداریی تیکاب، وەبەر ماشین دەکەوەێت و بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.

١٤ی ڕەشەمەی ٢٧٢٠
کوردستان

ڕۆیا جەلالی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە گرتنگە ئازاد کرا

ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی ڕەشەمە، چالاکێکی ژینگەیی بە ناوی "ڕۆیا جەلالی"، خەڵکی سنە، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی قۆناغەکانی دادڕەسییەکەی، لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ئازاد کرا.

١٤ی ڕەشەمەی ٢٧٢٠
کوردستان

کۆڵبەرێکی کورد بەهۆی سەرمابردووییەوە لە بەرزاییەکانی چاڵدران گیانی لەدەست دا

ڕۆژی سێشەممە ١٢ی ڕەشەمە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئیبراهیم پوورمحەممەد"، کوڕی ڕەزا و خەڵکی گوندی "قەرەجەوران" سەر بە چاڵدران، بەهۆی سەرمابردووییەوە لە بەرزاییەکانی ئەو شارە گیانی لەدەست دا.

١٣ی ڕەشەمەی ٢٧٢٠
کوردستان

شۆڕش بەرهەم بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شۆڕش بەرهەم"، خەڵکی شاری شنۆ، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی قۆناغەکانی دادڕەسییەکەی، لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ ئازاد کراوە.

١٣ی ڕەشەمەی ٢٧٢٠
کوردستان

فیلمسازێکی کورد خەڵاتی باشترین فیلمی زستانی (NAFCo Winter Film Festival) ئامریکای بە دەست هێنا

فیلمی "سەمای ئەوین" لە ئامادەکردن و دەرهێنەریی "محەممەد فەرەجزادە"، فیلمسازی کورد خەڵکی شاری سەقز، لە فێستیڤاڵی زستانەی ئانلاینی (NAFCo Winter Film Festival) لە وڵاتی ئامریکا، خەڵاتی باشترین دێکۆمێنتاری و باشترین فیلمی پێنجەمین فێستیڤاڵی…

١٣ی ڕەشەمەی ٢٧٢٠
کوردستان

چوار هاووڵاتی خەڵکی مەریوان لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

رۆژی یەکشەممە ١٠ی ڕەشەمە، چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "مادیح مەحیەدینی"، "ئارمان شێرزاد"، "ڕۆژگار فەرقیزادە" و "محەممەدساڵح گوودەرزی"، خەڵکی شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

١٢ی ڕەشەمەی ٢٧٢٠
کوردستان

کەیوان نژادڕەسووڵ بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا

ڕۆژی شەممە ٩ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "کەیوان نژادڕەسووڵ"، تەمەن ٢٨ ساڵ، کوڕی محەممەد و خەڵکی گوندی "شیناوێ" سەر بە پیرانشار، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کراوە.

١١ی ڕەشەمەی ٢٧٢٠