پێنجشەممە، ١٢ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

کوردستان

کوردستان

زیندانییەک لە زیندانی بۆکان گیانی لەدەست دا

ڕۆژی سێشەممە ۱۱ی جۆزەردان، زینداییەک بە ناوی "ناسر کەریمی"، کوڕی قادر و خەڵکی گوندی "نۆبار" سەر بە بۆکان، پاش ڕاگواستنی بۆ زیندانی ئەو شارە گیانی لەدەست دا.

١٢ی جۆزەردانی ٢٧٢١
کوردستان

بانە؛ هاووڵاتییەک بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی گیانی لەدەست دا

شەوی سێشەممە ۱۱ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حوسێن فەرەجی"، تەمەن ٦۳ ساڵ، کوڕی کەریم و خەڵکی شارە "ئارمەردە" سەر بە بانە، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە گیانی لەدەست داوە.

١٢ی جۆزەردانی ٢٧٢١ بانە
کوردستان

بانگەوازی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان – ژنێڤ سەبارەت بە تێکهەڵچوونەکانی ناوچەی داڵاهۆ

کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان – ژنێڤ، بانگەوازێکی ڕوو لە خەڵکی ناوچەی داڵاهۆ سەبارەت بە تێکهەڵچوونەکانی نێوان عەشیرەتەکانی "قەڵخانی" و "کۆیک" بڵاو کردووەتەوە.

١٢ی جۆزەردانی ٢٧٢١
کوردستان

فەرزاد سامانی و ساکار عەینی بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ ڕاگوێزران

شەوی سێشەممە ١١ی جۆزەردان، فەرزاد سامانی و ساکار عەینی، لە دەسبەسەرکراوانی بەفرانباری ٩٩، پاش نزیک ٥ مانگ لە دەسبەسەرکرانیان لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ، ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە کران.

١٢ی جۆزەردانی ٢٧٢١
کوردستان

زیندانی نەغەدە؛ ڕەسووڵ عەبدوڵڵانژاد بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی دووشەممە ١٠ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕەسووڵ عەبدوڵڵانژاد"، کوڕی ئەبووبەکر، خەڵکی گوندی "گەرگوولی خوارێ" و دانیشتووی شاری پیرانشار بە دانانی بارمتە لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا.

١٢ی جۆزەردانی ٢٧٢١ زیندانی نەغەدە
کوردستان

دوو زیندانیی سیاسی لە زیندانی نەغەدە بۆ زیندانی شنۆ ڕاگوێزران

ڕۆژی دووشەممە ١٠ی جۆزەردان، دوو زیندانیی سیاسی بە ناوەکانی "ڕەحیم ڕەفعەتی"، کوڕی محەممەد و "ڕەحمان تابش"، کوڕی موراد، خەڵکی شاری شنۆ، لە زیندانی نەغەدە بۆ زیندانی شوێنی لەدایکبوونیان ڕاگوێزراون.

١١ی جۆزەردانی ٢٧٢١
کوردستان

ژنە هاووڵاتییەکی بەندکراو بۆ ڕزگاری لە ئێعدام پێویستیی بە یارمەتیی ماڵی هەیە

ژنە هاووڵاتییەک بە ناوی "محەببەت مەحموودی"، خەڵکی ورمێ کە لە ٢٠ ساڵ لەمەوبەر هەتاکوو ئێستا بە تۆمەتی "قەتڵی بەئەنقەست" لە زیندانی ناوەندیی ورمێدایە، بۆ ڕزگاری لە پەتی سێدارە پێویستیی بە یارمەتیی ماڵی هەیە.

١١ی جۆزەردانی ٢٧٢١