تەرمی عرفان ساعدپەنا، مامۆستای زمانی کوردی پاش سێ ڕۆژ دۆزرایەوە
تەرمی عرفان ساعدپەنا، مامۆستای زمانی کوردی و لە چالاکانی دیاری مەدەنیی شاری سنە، پاش سێ ڕۆژ، لە بەنداوی قشلاخی سنە دۆزرایەوە.
تەرمی عرفان ساعدپەنا، مامۆستای زمانی کوردی و لە چالاکانی دیاری مەدەنیی شاری سنە، پاش سێ ڕۆژ، لە بەنداوی قشلاخی سنە دۆزرایەوە.
لە ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی جۆزەردان، زیندانییەک بە ناوی "ئازاد سەعیدی"، تەمەن ٣٩ ساڵ، کوڕی ڕەحمان و خەڵکی بۆکان، لە ناڕەزایەتی دەربڕین لەمەڕ ڕاگرتنی ناردنی ناوبراو بۆ مەرەخەسی لەسەر بڕیاری دادستان، لە زیندانی ئەو شارە دەستی داوەتە مانگرتن.
ڕۆژی شەممە ١٥ی جۆزەردان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "وەهبی فەتاحی"، خەڵکی گوندی "وەزلی" سەر بە نەوسوود، بەهۆی ڕاوەستان دڵ لە بەرزاییەکانی سنووری شۆشمێ، گیانی لەدەست داوە.
ئەم بەرهەمە کۆمەڵێک شێعر و بەڵگەیە لەسەر ژیان و ئاسەواری مەڵکە کە لەلایەن "غەفار ئیبراهیمی"(سارۆ جوانڕۆیی) و "یاسین محەممەدیـ"ـیەوە کۆ کراوەتەوە و پێشکەشی لایەنگران و کتێبخانەی ئەدەبیی کوردی کراوه.
حەیدەر قوربانی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری کامیاران لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی شاری شەهریار، بە ١١ ساڵ زیندانی مەحکووم کرا.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی ١٤ی جۆزەردان، چوار ئەندامی گرووپی شاخەوانیی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان بە ناوەکانی "شۆعلە قادری"، "ئارشام عەزیزی"، "داود باخیش" و "کاوە خوسرەوزادە"، بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەست داوە.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی جۆزەردان، تەحسین دادڕەس، زیندانیی سیایی کورد خەڵکی گوندی "سەردۆش" سەر بە مەریوان لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی جۆزەردان، "جەواد یوسفی"، زیندانیی سوننە مەزهەب، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ هاتە مەرەخەسی.
لە کرانەوەی یەکەم فێستڤاڵی فەرهەنگی ــ هونەریی مامۆستایانی هونەرمەندی ئێرانی، سێ مامۆستای خەڵکی ڕوانسەر لەو فێستیڤاڵەدا، پلەکانی یەکەم هەتا دووهەمیان بەدەست هێناوە.
"ڤیان محەممەدی"، چالاکی مەدەنی و خوێندکاری بواری بەڕێوەبەریی بازرگانی (مودیرییەتی بازرگانی) و خەڵکی مەریوان، لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ، ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.