دوو هاووڵاتی لە شنۆ و سەقز دەسبەسەر کران
ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حەسەن قودرەتی"، تەمەن ٤٥ ساڵ، کوڕی حاجی خزر و دانیشتووی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حەسەن قودرەتی"، تەمەن ٤٥ ساڵ، کوڕی حاجی خزر و دانیشتووی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی خەرمانان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "بورهان یووسفی"، خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری نەوسوود، بریندار بووە.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی خەرمانان، دوو کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی "عالیشان ئەحمەدی"، تەمەن ١٥ ساڵ و "سۆزدار ئەحمەدی"، تەمەن ٢١ ساڵ، خەڵکی گوندی "کوران" سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆستی ورمێ، لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی ئەرتشی تورکیەوە لە…
لە چەند ڕۆژی ڕابروودا، گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە شارەکانی مەهاباد و کرماشاندا بڵاو بووەتەوە کە تێیدا دوو هاووڵاتی لەلایەن هێزەکانی حکوومەتییەوە، ئازار و ئەشکەنجە دراون.
ڕۆژی هەینی ٢٦ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد برووکی"، تەمەن ٢٦ ساڵ، کوڕی مەجید و خەڵکی گوندی "جگەن" سەر بە ماکۆ، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی گیانی لەدەست داوە.
هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە کەمتر لە دوو حەوتووی ڕابردوودا لە سنوورەکانی مەریوان، بانە و سەردەشت، ٤ کۆڵبەری کوردیان کردووەتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆ و کوشتوویانن.
شارام کازمیان، زیندانیی سیاسیی نەخۆش لە زیندانی ورمێ کە سێ ساڵە ماوەی حوکمەکەی تێدەپەڕێنێت، ڕۆژی شەممە ٢٧ی خەرمانان، بە ڕاگرتنی حوکمی زیندانییەکەی بۆ ماوەی ٦ مانگ، لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا. ناوبراو ٤٠ ڕۆژ لەمەوبەر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە…
ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی خەرمانان، کرێکارێکی کورد بە ناوی "وەیسە کاردار"، تەمەن ٣٣ ساڵ، کوڕی ڕەسووڵ و خەڵکی گوندی "درگە"ی شاری نەغەدە، بەهۆی بەربوونەوە لە بینایەکی چەند نهۆی لە شاری هەولێر، گیانی لەدەست دا.
شەوی شەممە ٢٧ی خەرمانان، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئومید محەممەدزادە"، تەمەن ٣٩ ساڵ، خەڵکی گوندی "گڕوێس" و دانیشتووی ڕەبەت، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە لە سنووری سەردەشت گیانی لەدەست داوە.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەنوەر ڕەسووڵی"، تەمەن ٤٥ ساڵ کوڕی ڕەسووڵ و خەڵکی گوندی "بڵەسەنـ"ـی شاری بانە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.