دەسبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی خەڵکی بانە و مەترسی ڕادەستکردنەوەیان بۆ ئێران
دوو هاووڵاتیی کورد خەڵکی شاری بانە بە ناوەکانی "سابیر باپیری و شاهۆ باپیری" لەلایەن پۆلیسی تورکیە دەسبەسەر و ڕەوانەی کەمپی مێرسن و دواتر ڕەوانەی کەمپی "غازی عەنتاب" کراون.
دوو هاووڵاتیی کورد خەڵکی شاری بانە بە ناوەکانی "سابیر باپیری و شاهۆ باپیری" لەلایەن پۆلیسی تورکیە دەسبەسەر و ڕەوانەی کەمپی مێرسن و دواتر ڕەوانەی کەمپی "غازی عەنتاب" کراون.
ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا، لە ڕاپۆرتێکی ئاماریدا ئاماژەی بە بەرچاوترین حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە ماوەی ٦ مانگی سەرەتای ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی کردووە کە کورتەیەکی بەم شێوەیەیە:
ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی خەرمانان، لوقمان پیرخزرانیان خەڵکی شاری مەریوان و نیشتەجێی شاری تاران، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی ئیڤین کرا.
وەرزشوانێکی پەناخوازی کورد بە ناوی "عەباس زەندی"، خەڵکی شاری سنە و نیشتەجێی وڵاتی تورکیە، توانی لە کێبڕکێی "کۆنگفۆ توئا"ی ئۆلەمپیادی هونەرەکانی شەڕ که لە وڵاتی تورکیە بەڕێوە چووه، پلەی دووهەم بۆ خۆی مسۆگەر بکات.
لقی ١٣ی دادگای پێداچوونەوە لە ورمێ حوکمی دوو ساڵ زیندانیی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەلاح بەهرامییان" خەڵکی گوندی "گوندەوێڵە" سەر بە شنۆی پشتڕاست کرد.
پاش هەڕەشە و تۆپبارانکردنی ناوچە سنوورییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات و هەرێمی کوردستان، سپای پاسداران چەکوچۆڵی قورسی زیاتری ڕەوانەی ئەو ناوچە سنووریانە کردووە.
ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی خەرمانان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سیروان ئەرغەوانی"، کوڕی خوداکەرەم و "فەرزاد سادقییان"، کوڕی حەبیب، خەڵکی گوندی "تەنگیسەر" سەر بە سنە، لە زیندانی ئەو شارەدا ئازاد کران.
مستەفا حەمدی، بەڕێوەبەری کاناڵی تێلێگرامیی "پۆرسمان"، بۆ لقی ٣ی دادیاری دادسەرای گشتی و ئینقلابی سەقز بانگهێشت کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی خەرمانان، حوکمی لەسیدارەدانی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەرشەد جوودەت ڕەبەت (جوودەتییان)"، کوڕی مەدەنی و خەڵکی گوندی "شەشماڵ" سەر بە ورمێ، لە زیندانی زەنجان جێبەجێ کرا.
باپیرە بەرزە، زیندانیی سیاسیی کورد، خەڵکی گوندی "چیانە" سەر بە پیرانشار، لە ڕۆژی شەممە ٢٧ی خەرمانان، لە زیندانی نەغەدە دەستی داوەتە مانگرتن.